هەرێم نیوز
سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له‌جیهان چەكدارانی رێكخراوه ته‌كفیریه ئیسلامییەكان بەسەربازانی شەیتان پێناسە دەكاو دەڵێت،"رێكخراوه ته‌كفیریه پیسه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌ن به سوتاندنی داروبه‌ردو ماڵه‌كان و وێرانكاری، ناخی مرۆڤه‌كانیان كوشت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی بڵاویكردەوە، شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی له‌دانیشتنێكدا له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له‌سلێمانی رایگه‌یاندوه، ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی ئەوان هه‌وڵده‌دات بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕه و كاروباره‌كان له‌عێراقدا و جەختیش لە بیناكردنەوەی مرۆڤه‌كان دەكاتەوە.
سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری ئەوەشی رایگەیاندوە،"ئه‌و هێرشه كوشنده‌یه‌ی ته‌كفیریه‌كان بهرپایانكرد هه‌وڵێك بو بۆئه‌وه‌ی خاكی عێراق بكه‌ن به خاكی خوێنڕشتن و كوشتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه، به‌ڵام پاراستنی گیانی مرۆڤه‌كان زۆر گرنگه و هه‌مو هه‌نگاوێكی ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان بۆ رزگاركردنی مرۆڤه".
لەو دانیشتنەدا سەرۆكی تەریقەتی قادری داوشیكردوە، هه‌موان پاڵپشتی خه‌ڵكی موسڵ بن و رزگاریان بكه‌ن له‌و نه‌هامه‌تیه‌ی له‌لایان سه‌ربازه‌كانی شه‌یتانه‌وه به‌سه‌ریان هاتوه .
ئاماژەی بۆئەوەشكردوە،"نابێت جیاوازی له‌نێوان رۆڵه‌كانی عێراقدا بكرێت و ئه‌ركی سه‌رشانی كهسنهزانیهكانه له‌هه‌مو شاره‌كانی عێراق دوباره مرۆڤ بنیاتبنێنه‌وه به‌تایبه‌تی له‌موسڵ، چونكه پێویستی به‌پاڵپشتی و هاوكاری ئێوه‌یه و بانگی هه‌ر هه‌موتان ده‌كات".