دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/12/2021

هەولێر؛ نزیکەى 700 هەزار هاوڵاتى عەرەب خاوەنى موڵکى تاپۆن

هەرێم نیوز

کۆمەڵەی داکۆکی لەمافی کرێنشینانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، "لە هەولێر 680 هەزار هاوڵاتی عەرەب موڵکی تاپۆی هەیە" و کرێنشینان روبەڕوی ئاستەنگی ژیان بونەتەوە و خاوەن خانوەکان لەبەرامبەر پێدانی بڕێک پارەی زیاتر، خێزانەکان دەخەنەسەر شەقام و هاوڵاتی عەرەبی و سوری تێدا نیشتەجێ دەکەن.

مەحمود ئیسماعیل مەحمود، بەرپرسی لقی هەولێری کۆمەڵەی داکۆکی لەمافی کرێنشینان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، داوا لە حکومەت دەکەن لەساڵی 2022دا چارەسەری بنەڕەتی پرسی کرێنشینان و کێشەکانیان بکات، ئەویش لەرێگەی تەواوکردنی خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبونی سیتەک، زرگوێز و تاسڵوجە لەسلێمانی و پرۆژەکانی گوندی کۆری و  یەکەکانی نیشتەجێبونی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەشاری هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی یەکەکانی پرۆژەی گوندی کۆری و قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوان تائێستاش یەکلایی نەبوەتەوە، بۆیە داوا دەکەن حکومەت بەخێرایی چارەسەری ئەو کێشەیە بکات کە بەهۆیەوە چەندین خێزان لەچاوەڕوانیدان.

لەبارەی بونی هاوڵاتیانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش،  بەرپرسی لقی هەولێری کۆمەڵەی داکۆکی لەمافی کرێنشینان وتی، "بەگوێرەی ئامارێکی ورد کە من لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستمان کەوتوە، لەشاری هەولێر 680 هەزار هاوڵاتی عەرەب موڵکی تاپۆی هەیە، ئەوەش پێویستە حکومەت هەڵوەستەی لەسەر بکات".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP