هەرێم نیوز
بەپێی خشتەی پشوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سەری ساڵی نوێ هەفتەیەک پشوو ئەبێت، لە ماوەی ڕۆژانی 25-12-2021 تاوەکو 2-1-2022 ، پشووەکە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت جگە لە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەگرێتەوە.
زانکۆی سلێمانی لەرۆژمێری ڕەسمی خۆیدا بڵاویکردوەتەوە، پشوی سەری ساڵی زایینی لە رۆژی 23-12-2021 دەستپێدەکات و تاوەكو 2-1-2022 بەردەوام دەبێت، رۆژی 2ی کانونی دوەمیش کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
هەروەها بەگوێرەی رۆژمێری پشوەکانی حکومەتی هەرێم، لە رۆژی 25-12-2021 تاوەکو 2-1-2022 وەک پشوی سەری ساڵی زایینی دیاریکراوە، بەوهۆیەش لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا جگە لە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەوام رادەگیرێت.
تائێستا حکومەتی هەرێم لەبارەی پشوەکانی سەری ساڵ هیچ رونکردنەوەیەکی بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لە هەفتەی داهاتودا رۆژانی پشوی سەری ساڵ بەفەرمی یەکلایی بکرێتەوە.