دواین هەواڵ

جیهان‌

 10/12/2021

مەکسیکۆ، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە 53 کەس گیانیان لەدەستدا

هەرێم نیوز

لە مەکسیکۆ بارهەڵگرێک کە دەگوترێت پڕبووە لە کۆچبەری نێوەڕاستی ئەمریکا خۆی بە پردێکی پەڕینەوەی پیادەدا کێشا و وەرگەڕا و لە ئەنجامدا لانیکەم 53 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون.


رۆژی پێنجشەممە 09-12-2021 بەرپرسانی مەکسیکۆ رایانگەیاند، بارهەڵگرێک لە ویلایەتی چیاپاسی باشووری وڵاتەکە وەرگەڕاوە کە خاڵێکی سەرەکیی ئەو کۆچبەرانەیە کە دەیانەوێت بۆ نێو سنووری ئەمریکا بپەڕنەوە.

هاوکات، نووسینگەی لێکۆڵەریی ویلایەتەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، 58 کەسی دیکە برینداربوون کە برینی سێیان سەختە. گوتیشی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکەوە بەردەوامە.

لویس مانوێل، بەڕێوەبەری پاراستنی سڤیل لە چیاپاس رایگەیاند، بارهەڵگرەکە پڕ کراوە لە کۆچبەران و زۆربەی کۆچبەران هاووڵاتیی گواتیمالان، دەشڵێت برینی 21 کەس لە بریندارەکان سەختە.

هاوکات، بە گوتەی بەرپرسان، شۆفێری بارهەڵگرەکە بە "خێراییەکی زۆر" بارهەڵگرەکەی لێخوڕیوە و دوای رووداوەکەش لەو شوێنە هەڵاتووە.

ئەمبووڵانس و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای رووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئەو کۆچبەرانەی لە بارهەڵگرەکەدا مابوون بە برینداری بەرەو نەخۆشخانە بەڕێکران.

ئالێخاندرۆ جاماتێ، سەرۆکی گواتیمالاش لە تویتێکدا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆئەوەی یارمەتی پێشکێشی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بکات و بیانگەڕێنێتەوە ماڵەوە.

هاوکات، ئانرێ مانوێل لۆپێز، سەرۆکی مەکسیکۆ سەرەخۆشیی لە سەرۆکی گواتیمالا کرد و رووداوەکەی بە "زۆر ئازاربەخش" ناوبردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP