هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک هێرشی کردووەتەسەر پاسەوانەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم، ئەوانیش رووبەڕووی بوونەتەوە و هێرشبەرەكە گیانی لەدەستداوە.
كەمێك پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتوە، ئێوارهی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/١١/٢٧كاتژمێر ٦ی ئێوارە کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان ، ئەوانیش ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردوە، هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و تەرمی کوژراوەکه بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە.
دەقی روونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
ئێوارهی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/١١/٢٧كاتژمێر ٦ی ئێوارە کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان ، ئەوانیش ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە. هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و تەرمی کوژراوەکه بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە.