ئامادەکردنی: دکــتۆرە کــــــانــی فـــەرەیدوون دکــــتــۆرا(بـــۆرد) لەنەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبوون نەزۆکی
واتە چاندنی کۆرپەلە لە دەرەوەی منداڵدان
لە( ٪١-٢٪)دووگیانی لەخانماندا ئەم جۆرەیە .
ئەو شوێنانەی کە ئەم جۆرە دووگیانیەی تیادا ڕوودەدات :
١-بۆڕی هێلکەدان ( ٪٩٣-٩٥٪) .
٢-دەمی مناڵدان ، هێلکەدان ،
شووێنی نەشتەرگەری مناڵبوون ،
لەناو بۆشای سکدا (٪٥-٧) .
ئەم جۆرە دووگیانیە زیاترلەو خانمانەدا ڕوودەدات کە:
١- بۆڕی مناڵدانیان نەخۆشە
٢- پێشتر دووگیانبوونی دەرەی منداڵدانیان هەبووە .
٣- جگەرەکێشان .
٤- پێشتر نەشتەرگەری ناوسک وحەوزیان بۆ کراوە .
٥- هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ .
٦- ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ یەک کەس زیاتر .
٧- تەمەنی خانمەکە لە سەرووی چل ساڵە .
* نـــیـــشــــــــــانــەکــــــــــانــی :
١- دواکەوتنی سوڕی مانگانە .
٢- خوێن بەربوون لە کۆ ئەندامی زاوزێ .
٣- بوونی ئازاری سک.
* دەســــــتنیـشـــانکردنی ئــــــــەم جـــــــــۆرە دووگــــــــیـــــانـیـــە :
١- پشکنینی دووگیانی لەڕێگەی خوێنەوە (B.HCG) کە ڕێژەکەی لەم جۆرە دووگیانیەدا بەشێوەیەکی گشتی نزمە .
٢- سۆنەری حەوز کەتیایدا بۆڕی هێلکەدان ئاوساوەو نەبوونی منداڵ لە ناوپۆشی ڕەحمدا .
* چـــــــــــــــارەســـــــــــــەر :
سێ جۆر ڕێگە چارە هەیە کە بەپێی باروودۆخی نەخۆش بڕیار دەدرێت :
١- تەنها چاودێریکردنی نەخۆش وەخۆی بە شێوەیەکی سرووشتی دەپووکێت و لە ناو دەچێت .
٢- دەرزی کیمیای ( methotrexate )کە دەبێت نەخۆشەکە شیر نەداو نەخۆشی جگەرو گورچیلەی نەبێت ،ئەوخانمەی ئەم جۆرە دەرزیەی لێ بدرێت دەبێت تا سێ مانگ دووگیان نەبێتەوە چونکە دەبێتە هۆی درووستبوونی منداڵی کەم ئەندام .
٣- نەشتەرگەری لەڕێگەی ناظور یان کردنەوەی سک وەبڕینی بۆڕی هێلکەدان کە كۆرپەکەی تیادا درووست بووە .
* ڕێـــــــنـمــــای دوای چـــــــارەســـــەر :
دەبێت هەرکاتێک خانمەکە بۆ جاری دووەم دووگیان بوو بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکات ، وە ڕێژەی دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە دووگیانیە لە (٪١٠) یە.