دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/09/2021

تەندروستی سلێمانی: چەند حاڵەتێکی کەڕوی ڕەش تۆمارکراوە

هەرێم نیوز
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، چەند حاڵەتێکی نەخۆشی کەڕووی رەش تۆمارکراوە ودەشڵێت: ئەم نەخۆشییە پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە.

هێرش سەلیم، جێگری بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی چەند حاڵەتێکی نەخۆشی کەڕووی تۆمارکراون، دەشڵێت، "نەخۆشییەکە مەتریسدارە و رێژەی چاکبوونەوە کەمە."

دەشڵێت: "حاڵەتی نەخۆشی کەڕووی رەش لە پێشتریشدا هەبووە و چاوەڕوان کراوە و سێ مانگ لەمەوبەریش چەند حاڵەتێک تۆمارکراون."

ئاماژەشی بەوەکرد، "ئەم نەخۆشییە پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە، بەڵکو ئەو کەسانەی بەرگری جەستەیان دابەزیوە بە تایبەت ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەن و زۆر دەرمانی ستیرۆید بەکاردەهێنن مەترسی توشبوونیان لەسەرە."

کەڕووی رەش؛ نەخۆشییەکی زۆر دەگمەنە و بەهۆی بەرکەوتن بە کەڕوویەک (میوکەر مۆڵدەوە) کەسەکە توش دەبێت و بەشێویەکی بەربڵاو لە خاك و رووەك و سەوزە و میوەی خراپبوو و پەیینی ئاژەڵدا هەیە و کەڕووەکە کاردەکاتە گیرفانەکانی لووت و مێشك و سییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP