دواین هەواڵ

وەرزش‌

 01/06/2021

وا دەیبینم

دانەر ئەسڵان

وا دەیبینم ستونێکی هەفتانەی ئاژانسی Sky Sport کە لوسەر ماتیۆس ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی ئەڵمانیا و جیهان دەینووسێت لە نوێترین نووسینی دا ماتیۆس لە بارەی دۆڕاندنی یانەی مانچستەر سیتی لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر بە یانەی چێڵسی لەندەنی نووسیویەتی.

لێرەدا کورت کراوەی نووسینەکەی ماتیۆس پێشکەش دەکەم.

تەنها گواردیۆلا نازناوی خەونەکەی لە دەست مانچستەر سیتی دا.

چی دی یاریزانان وەک جاران لە پیپ گواردیۆلا ناڕوانن.

پێویستە گواردیۆلا ئیتر بە ڕاستی بیر لە گۆڕانکاری بکاتەوە لە شێوازە ناوازەکەی کە ڕۆژگارێک جیهانی پێ شۆک و سەرسام کرد بوو.

لێرەدا ڕوون دەبێتەوە کە بردنەوەی چامپیۆنس لیگ زۆر قورستر و جیاوازترە لە بردنەوەی پریمەر لیگ کە زۆر بە ئاسانی بردییەوە.

ناکرێت وەرزێک بە شێوازێک یاری بکەیت لە کۆتاییش کاتێک بەرامبەر بە یانەیەک یاری دەکەیت کە باشترین نێوەندکارانی هەی تۆ بێت یاریزانێکی نێوەندی بەرگری کەم بکەیتەوە و دواجاریش هەر ڕاستی نەکەیتەوە و کەلە ڕەق بیت بەرامبەر بە فەلسەفەی خۆت.

ناکرێت یاریزانێک وەرزێک کاتی کەم یاری کرد بێت لە یاری کۆتایی پشتی پێ ببەستیت لە سەر حسابی شێوازەکەی خۆت.

زۆرێک لەو یاریزانانەی لە نێو یاریگادا بوون نەیاندەزانی بۆ لەوێن لە کاتێک دا ژمارەیەک یاریزان لە سەر کورسی یەدەگ ئاگریان تێبەر بوو بوو بۆ یاری کردن.
کۆمەڵێک یاریزان لە تیمەکەی گواردیۆلا یارییان دەکرد زۆر جار ناوی یەکتریشیان بیر دەچۆوە.

تۆپی پێ یارییەکی ئاسانە ناکرێت هێند تەم و مژاوی بکرێت.

لە ئێستادا دەشێت لە نێو ئیدارەی یانە باکورییەکەی ئینگلتەرا ورتە ورت دروست بوو بێت سەبارەت بە ناوی ڕاهێنەرێکی تر.

سەبارەت بە چێڵسی ئەو یانەیە خەیاڵی و ئەفسوناوی بوو هەموان دەیانزانی چی دەکەن و چۆن دەیکەن و بۆچی دەیکەن بێگومان بۆ جامە دوو گوێیەکە بوو.
لە 3 ساڵی بە دوا یەک دا 3 ڕاهێنەری ئەڵمانی نازناوەکە دەبەنەوە ئەمە شتێکمان پێ دەڵێت سەبارەت بە داهاتووی ڕاهێنەرایەتی بۆ چەند ساڵێکی تر چ لە سەر ئاستی ناوخۆ یاخود دەرەوە و تەنانەت هەڵبژاردەی میللیش.

سەبارەت بە تۆخێل و چەند مانگ کار کردن لەگەڵ ئەو یانە و پێکهاتەیە شتێکی خەیاڵی بوو دەتوانم بڵێم جیاواز بوو لەوەی بایرن و لیڤەرپولیش.

بردنەوەی نازناوی خەون بۆ ڕاهێنەر و یاریزانان و هاندەرانیش شتێکی گەورە و ناوازەیە قسە کردنی زۆریش لە بارەیەوە شتێکی شێتانەیە تەنها باوەڕیان بە خۆیان هەبێت و هەوڵی ئەوە بدەن بەردەوام بن لە کێبڕکێ کردن بەسە بۆیان لە داهاتوو دا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP