دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 06/02/2021

بزانە توێکڵی هەنار چ نیعمەێکە

هەرێم نیوز

ئەگەر تا ئێستا هەنار دەکڕی بۆ خواردن ئیتر لەبەر توێکڵەکەی بیکڕە، توێکڵی هەنار بخۆی هەرگیز توشی نەخۆشی گەدە و ڕیخۆڵە نابیت .

میوەی هەنار زۆر دەوڵەمەندو بە سوودە تەندرووستیەکان و تام و چێژی تایبەتی هەیه، لەبواری پزیشکی بەکارهاتوه لە کۆنەوە گەلانی میسری و صینی و هیندی توێکڵی هەناریان لە چارەسەری هەندێ حاڵەتی نەخۆشی بەکارهێناوە وەک ئیلتهاب بەهەمو جۆرەکانی و، کۆکە، خوێن بەربوونی لوت، برینی دەم، هەستیاری پێست، زیپکەی سەر..

لەبیری نەکەین کە هەنار یەکێکە لە میوە پیرۆزەکان لە روی ئایینیەوەو لە قورئاندا ناوى هاتوە.

ئەوەی کە دەمانەوێ باسی بکەین سودی توێکڵی هەنارە بۆ نەخۆشیەکانی قۆڵۆن، توێکڵی هەنار دوای ئەوەی توێژینەوەی وردی پزیشکی لەسەر کراوە دەرکەوتوە چارەسەریەکی زۆر نایابە بۆ قۆڵۆن و نەخۆشیەکانی برینی قۆڵۆن کە بەهۆی بەکارهێنانی جۆرەکانی دەرمان و سکچونەوە توشی برین بون، جگە لەوەش شوێنەواری ژەهراویبونی خۆراکی باش دەکات، هەروەها دژایەتیەکی کاریگەری بەکتریاکانی دەزگای هەرس دەکات و یاریدەدەرێکی باشی دەزگای هەناسەیە، جگە لەمانەش ئەم سوودانەی هەیه :

ــ کێش دادەبەزێنێت ــ دژە ئیلتهابە ــ دژە شێرپەنجەیه ــ دژە بەکتریایه ــ دژە ئەنفلۆنزایه ــ دژە مەلاریایه ــ چارەسەری برینە ـ

ـ بۆ جوانکاری پێست دەبێ.

ــ ڕێژەی شەکر لەخوێندا ڕێکدەخات ــ چارەسەری کڕێش پێستی سەر دەکات.

-بەکارهێنانی بۆ خواردن، توێکڵی هەنار بە تەڕی و بە وشکی بەکاردەهێنرێت، بە وشکی دەکوترێت و دەکرێتە ناو کەپسول و دەخورێت یان بە دێم کراوی دەخورێت.

  بەکارهێنانی بۆ پێست و برین و هەستیاری بە وشککراوی بۆدرەکەی بەسەر بریندا دەکرێت، ڕۆژانە سێ جار، دەتوانرێت دێم کراوەکەی برین و پێست و هەستیاری پێ بشۆردرێت و چارەسەرێکی زۆر باشه .

-بۆ زیپکەی جەستە، هاڕاوی توێکڵی هەنار لەگەڵ زاخ دەکوڵێندرێت و خاوێنکردنەوەى پێدەکرێت .

 

کێ بۆی نیه بەکاری بهێنێت :

-  ئەو خانمانەی دوگیانن و ئەوانەی دەیانەوێت دو گیان ببن.

- ئەوانەی چارەسەرى فشاری خوێن دەخۆن، چونکە زۆرتر فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

- ئەوانەی چارەسەرى کۆلیستڕۆڵ دەخۆن . نابێت ئەم توێکڵی هەنارە بخۆن وەک دەرمان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP