هەرێم نیوز
ماست یەكێكە لەو خۆراكانەی كە پزیشكە پسپۆڕەكان كۆكن لە سەر سوودە تەندروستییەكانی، بەیەكێك لەباشترین خواردنەكان دادەنرێت بە تایبەت لە ژەمی بەیانی و ئێوارە.
گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی ماست :
سەرچاوەیەكی باشە بۆ پڕۆتین ؛ هەستی برسیەتی كەم دەكاتەوە لە كاتی بەڕۆژبوون دا.
بڕێكی باش لە ڤیتامینەكانی تێدایە وەك ڤیتامین ( B ) و ( D ) لەگەڵ كانزاكانی وەك كالسێوم و پۆتاسێوم و مەگنسێوم .
-دەوڵەمەندە بە ماددەی پڕۆباتیكەكان ؛ كە بریتی یە بەكتریا سوودبەخشەكان بە لەش كە كاری كۆئەندامی هەرس ڕێك دەخات و پاش سك چوون یان وەرگرتنی ئەنتی باێوتیكەكان -ژمارەی بەكتریا سوودبەخشەكان كەم دەكات و لە ناو دەچن.
-بۆ خۆپاراستن لە نەرم بوونەوەی ئێسك و كلۆربوونی ددان.
-كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.
-ماستی بێ چەوری یارمەتی دابەزینی كۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن دەدات.
-ماستی بێ چەوری ڕێگری دەكات لە زیاد بوونی كێش و قەڵەوی ورگ و یارمەتی دابەزینی كێش دەدات .
-بەهێز كردنی كۆئەندامی بەرگری لەش لەگەڵ ئاسانكردنی هەڵمژینی هەندێك ڤیتامین و كانزاكان لە ڕیخۆڵەدا
-ماستی بێ چەوری خۆراكێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی حەساسیەتیان بە شیر هەیە یان ئەو كەسانەی تەهیجی كۆڵۆنیان هەیە .
-یەكێكە لە باشترین خواردنەكان بۆ ئافرەتان بە مەرجێك ماستەكە لە شیری بێ چەوری یان كەم چەوری بێت .
-یارمەتی ڕێك كردنەوەی خەو ئەدات .
-یارمەتی چاك بوونەوەی قورحە و هەوكردنی گەددە و دوانزەگرێ ئەدات بە مەرجێك ماستەكە لە شیری بێ چەوری یان كەم چەوری بێت .