دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

سنگ ئێشەی نەخۆشی گیرانی بۆرییەکانی دڵ سێ خەسڵەتی هەیە...!!

ئا: دەریا

1-لە ناوەڕاستی سنگدایە،چوونکە دڵ لە ناوەڕاستی سنگدایە نەک لای چەپ وەکو خەڵک بە هەڵە تێگەشتوون ئازارەکەی زۆربەی کات دەچێت بۆ پەلەکان و ملی نەخۆشەکە.

2- ئازارەکە لە کاتی ماندووبووندا دێت نەک لە کاتی ئیسراحەت،بەڵام ووریا بن، سنگ ئێشەی جەڵتە لەوانەیە لە ئیسراحەتدا بێت،لەوانەیە ئەسڵەن جەڵتەش ببێت و سنگت نەهێشێت...بۆیە لەم کاتەدا سەردانی پسپۆری دڵ بکە باشترە.. 

3- هۆکارەکانی دیکەی سنگ ئێشەش جاری وایە مەترسیدارن وەکو پچڕانی شا خوێنبەر،جەڵتەی سییەکان یان شێر پەنجە.

بەڵام ئەمانە دەگمەنن، سەرەکیترین هۆکاری سنگ ئێشە ڕەق بوونی ماسوولکەکانە پاشان قەلەقی و دەروونیش.

بەهیوای لەشساغی بۆهەموولایەک



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP