هەرێم نیوز
وهزارهتی دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت.
وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئهمڕۆ دووشهممه 344 ملیار و 875 ملیۆن دینار وەک شایستەی موچەی مانگی 4ی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەمڕۆ دوشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی 4ی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت.
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ 10ی حوزەیران هەریەکە لە ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان و پاسەوانی وەزارەتی ناوخۆ/سلێمانی مووچە وەردەگرن.