دواین هەواڵ

ئابوری‌

 13/05/2024

قوباد تاڵەبانی: کێشەی موچەی موچەخۆران چارەسەربوە

هەرێم نیوز 

جێگری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، "بەپێی زانیارییەکانم کێشەی موچەی موچەخۆران چارەسەربوە"، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەغداد مووچەى مانگى نیسانى خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتى و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى رەوانەکرد.

قوباد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌میانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه‌، له‌باره‌ی موچه‌ رایگه‌یاند، "نازانم بۆچی موچه‌ دواكه‌وتوه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و مه‌علوماته‌ی من پێمگه‌یشتوه‌ كێشه‌ی کێشەی موچە چارەسەربوە و رەزامەندی لەسەر ناردنی دراوە و پێویستە حکومەتی عێراق بینێرێت". 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم كرابو لیستی موچه‌ بنێرێت و لیسته‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه‌. 

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەغداد مووچەى مانگى نیسانى خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتى و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى رەوانەکرد.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای دووهەفتە لەناردنی لیستی مووچەی مانگی 4 دوێنێ یەکشەمە وەزارەتی دارایی عیراق داوای لەوەزارەتی دارایی هەرێم کردوە لیستی مووچەی مانگی 4 یان(بەپرێنتکراوی ) بۆ ڕەوانە بکەن ئەمەلە کاتێکدایە دووهەفتە لەمەوبەر وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 4 ی بەڕێگەی فلاش وسیدی رەوانەی بەغداد کردوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP