دواین هەواڵ

جیهان‌

 12/02/2024

سکرتێری گشتی هێزی ناتۆ وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

هەرێم نیوز

سکرتێری گشتی ناتۆ وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکای دایەوە و دوپاتیکردەوە کە ھەر ھێرشێک بۆ سەر ھەر ئەندامێکی ناتۆ وەڵامی توندی دەبێت.

یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هەر پێشنیارێک کە هاوپەیمانان لە بەرگریکردن لە یەکتر بەدوور بگرێت، ئەوە ئاسایشی هەموومان بە ئەمەریکاشەوە تێکدەدات و سەربازانی ئەمەریکی و ئەوروپی رووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ناتۆ ئامادەیە و توانای بەرگریکردنی لە هاوپەیمانەکانی هەیە و هەر هێرشێک بۆ سەر ناتۆ وەڵامێکی یەکگرتوو و بەهێزی لێدەکەوێتەوە.

وتیشی:  من پێم وایە ئەمەریکا وەک هاوپەیمانێکی بەهێز و پابەند لەناو ناتۆدا دەمێنێتەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەردەکەوێت.

لە هەمانکاتدا، شارل میشال سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا وەڵامی ترەمپی دایەوە و و لێدوانەکەی بە  ھەڵەشە ناوبرد. 

جەختیشیکردووەتەوە، لەوەی کە ھاوپەیمانی ناتۆ 75 ساڵە ئاسایشی ئەمریکی و کەنەدی و ئەوروپییەکان دەپارێزێت.

کۆشکی سپی بە توندی وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپی دایەوە و گوتەبێژەکەی "ئەندرۆ بیتس" ئێوارەی شەممە رایگەیاند، "هاندانی رژێمە تاوانبارەکان بۆ داگیرکردنی وڵاتانی هاوپەیمانەکانمان شتێکی ترسناک و شێتانەیە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دۆنالد ترەمپ لە وتەیەکیدا بۆ لایەنگرانی لە ویلایەتی ساوس ئەمریکا رایگەیاندبوو، ئەگەر ھاتو لە ھەڵبژاردنی داھاتوی سەرۆکایەتی ئەمریکا براوە بێت، ئەوا بەرگری لە وڵاتانی ھاوپەیمانی ناتۆ ناکات، ئەگەر پابەندە داراییەکانیان نەدەن،  بەڵکو ھانی روسیا دەدات ھێرشیان بکاتە سەر

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP