هەرێم نیوز
سێنتکۆم رایگەیاند، دو به‌له‌می بێ سه‌رنشین و چوار موشه‌كی كروزی دژه كه‌شتی گه‌ڕۆك و موشه‌كێكی كروزی گه‌ڕۆك کرانە ئامانج كه ئاماده‌كرابون بۆ هه‌ڵدان بۆسه‌ر كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كانی ده‌ریای سور.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی 9ی 2ی 2024، له نێوان كاتژمێر 3:00ی به‌یانی تا 9:40 خوله‌كی شه‌و (به‌كاتی سه‌نعا)، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) له‌چوارچێوه‌ی به‌رگریكردن له‌خۆیان دژ به دو به‌له‌می بێ سه‌رنشین (USV) و چوار موشه‌كی جۆری كروزی گه‌ڕۆكی دژه كه‌شتی و موشه‌كێكی دیكه‌ی كروز گهڕۆكیان كرده ئامانج كه ئاماده‌كرابون بۆئه‌وه‌ی به‌ئاڕاسته‌ی كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كانی ده‌ریای سور هه‌ڵبدرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا توانی ئه‌و موشه‌ك و به‌له‌مه بێ سه‌رنشینانه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن ده‌ستنیشان بكات كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر كه‌شتیه‌كانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا و كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئه‌م ڕێوشوێنانه ئازادی گه‌شتكردن ده‌پارێزن و ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پارێزراو و سه‌لامه‌تتر ده‌كه‌ن بۆ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا و كه‌شتییه بازرگانییه‌كان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئه‌مریكا و بریتانیا له ناوه‌ڕاستی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵه‌وه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی حوسییه‌كان ده‌ستپێكردوه و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ئازادی كه‌شتیوانی له ده‌ریای سور وه‌سفی ده‌كه‌ن.