دواین هەواڵ

جیهان‌

 08/02/2024

لە هێرشێکی ئاسماندا لە لوبنان سەرکردەیەکی حزبوڵڵا کوژرا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی 2ی 2024، لەڕێی درۆنەوە هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە شاری نەبتیەی باشووری لوبنان، کەسێک کوژرا و دوو کەسیش برینداربوون.

دەگوترێت لە ئۆتۆمبێلەکەدا سێ کەس هەبوون. ناسنامەی یەکێکیان ئاشکرا کراوە.

پەیامنێری "ئەلحەدەس" دەڵێت، عەباس ئەلدبس بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە هێرشەکەدا کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکان لە ئیسرائیلەوە، عەباس ئەلدبس بەپرسی ئۆپەراسیۆنی حزبوڵڵا، ڕێکخەری هێزی ئاسمانی پاسدارانی ئێران و بەرپرسی ڕێکخستنەکانی سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران بوو لە سوریا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP