دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 11/01/2024

تەندروستی جیھانی: مانگی رابردوو 10 ھەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

هەرێم نیوز 

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا نزیکەی 10 ھەزار کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە .

تیدرۆس ئەدھانۆم بەرێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، ئەگەرچی لە ئێستادا بڵاوبونەوەی کۆرۆنا وەک حاڵەتێکی ترسناک نەماوە لەسەر تەندروستی جیھانی، بەڵام ڤایرۆسەکە ھێشتا ھەڕەشەیەکی گەورەیە.

ئاشکراشیکرد، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا ئاماری توشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسەکە "سارس کۆڤ2" بەرێژەی 42% زیادیکردووە و تەنھا لەو مانگەدا ١٠ ھەزار کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەم ڤایرۆسە لەمانگی کانونی 2019 لە شاری وهانی چینەوە سەری هەڵدا، خەڵکی سەرچاوەی ڤایرۆسەکە دەگەڕێننەوە بۆ بازاڕی هوانانە لەشاری  وهان ، کە بازاڕێکی تایبەتە بەخواردنی ئاژەڵان و، خواردنەوە دەریاییەکان.
 هەروەها لێکۆڵینەوەکان پێیان وایە ئەم ڤایرۆسە لە شەمشەمە کوێروەو ماری جۆری کرایت وە سەری هەڵداوە.

هەروەها بەگوێرەی ئامارێکی وێبسایتی ۆڵد ئۆ میتێر، تاوەکو ئێستا لە جیهاندا نزیکەی 7 ملیۆن کەس بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP