دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 25/11/2023

یاسا سەیرو سەیرەكانی ئەمەریكا

عەتا شەمێرانی
* لە ویلایەتی ( میشیگان) یاسا ڕێگا بەهیچ فەرمانبەرێك نادات تەپڵ بەمێزی بەڕێوەبەرەكەی لێبدات!!
* لە ویلایەتی ( فلۆڕیدا ) نابێ بێوەژن لەڕۆژانی یەكشەممەدا بەپەڕەشووت بێتە خوارەوە!!
* لە ویلایەتی ( كالیفۆڕنیا ) هەركەسێك زمان لەسەگ دەربێنێت ، بە 100$ سزا دەدرێت!!
* لە ویلایەتی ( میسیسسیپی ) هیچ زاوایەك بۆی نییە لەمانگی هەنگوینیدا ڕاوەماسی بكات!!
* لە ویلایەتی ( كۆنیتێكت) هیچ هاووڵاتییەك بۆی نییە بەچەتاڵ ئایس كرێم بخوات ،بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت!!
*لە ویلایەتی ( نیوجێرسی ) هەڵقوڕاندنی شۆربا قەدەغەیە!!
* لە ویلایەتی ( ئالاباما ) هیچ ژنێك بۆی نییە بە جلی ماڵەوە تڕۆمبیل لێبخوڕێت!!
* لە ویلایەتی ( ئەركنساس ) بەبێ مۆڵەتی فەرمی هیچ هاووڵاتییەك بۆی نییە تەڵەی مشك دابنێت!!
* لە ویلایەتی ( كۆلۆڕادۆ ) هیچ كچە عازەبێك بۆی نییە لەدوای سەعات شەشی ئێوارەوە قاوە بخواتەوە!!
لە ویلایەتی ( دیلاویر ) بۆت نییە لە ڕۆژانی یەكشەممەدا دایكی مناڵەكانت ماچ بكەیت!!
*لە ویلایەتی ( ئەلەباما ) هەر پیاوێك بە سمێڵی دەستكردەوە بچێتە كڵێساوە بۆ نوێژكردن، هەفتەیەك زیندانی دەكرێت!!
*لە ویلایەتی ( هاوای ) غەرغەرەكردن لەنێو چێشتخانەدا قەدەغەیە ،خاوەنەكەی بە هەزار دۆلار سزا دەدرێت!!
لە ویلایەتی (ئەریزۆنا ) هیچ ژنێك بۆی نییە لەڕۆژانی یەكشەمەدا پانتۆڵ لە پێ بكات!!



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP