هەرێم نیوز
پسپۆڕێکى كاروباری نه‌وت ڕایدەگەیەنێت، به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردودا، زیانی شه‌ش ملیار دۆلار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه.
ئەمرۆ دووشەممە، گۆڤه‌ند شێروانی ڕاوێژكار و پسپۆڕی كاروباری نه‌وت له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێداچونه‌وه به‌و گرێبه‌ستانه‌دا كرا كه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان له بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا ئه‌نجامدراون، هه‌روه‌ها باجی دارایی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش، پێداچونه‌وه‌یان بۆ كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نی توركیا و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان د‌رك به پێویستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و دوركه‌وتنه‌وه له زیانی دارایی زیاتر ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت، "زیانه داراییه‌كان له‌وه‌ته‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له 25ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵه‌وه وه‌ستاوه شه‌ش ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه و ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆره كه زیانی به ئابوری و بودجه‌ی عێراق گه‌یاندوه".
له‌كۆبونه‌وه‌ی 15ی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه‌ك له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و ڕێزگرتن له ده‌سه‌ڵات و مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه له زوترینكاتدا، پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه و هیوادارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵیش په‌له بكه‌ن له ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراند هه‌رێم، وێڕای پێشوازی و پشتیوانیكردن له به‌ڕێوه‌چونی ئه‌رێنی دانوستانه‌كان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم رایگه‌یاند، "ئه‌م پرۆسه‌یه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كات و به‌هۆی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم چه‌ندین ملیار دۆلار زیان له گه‌نجینه‌ی گشتی كه‌وتوه".