دواین هەواڵ

جیهان‌

 16/11/2023

بنیامین ناتانیاھۆ وەڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەداتەوە

هەرێم نیوز

بنیامین ناتانیاهۆ, سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان, خۆی پشتیوانی تیرۆر دەكات و ئیسرائیل بە دەوڵەتێكی تیرۆرستی ناو دەبات و گوندەكانی وڵاتەكەی بۆردومان دەكات.

لێدوانەكەی ناتانیاهۆ, لەوەڵامی سەرۆكی توركیادا دێت كە رایگەیاند: ئیسرائیل دەوڵەتێكی تیرۆرستیەو بەنیازە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی سكاڵای لەسەر تۆماربكات, بەهۆی ئەو قەسابخانانەی دژی گەلی فەلەستین ئەنجامیدەدات.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل, لەمیانی دیداری لەگەڵ قەشە فرانكلین گراهام, لە بارەگای وەزارەتی بەرگری لە تەلەئەبیب وتی: سەرۆكی توركیا ئیسرائیل بە دەوڵەتێكی تیرۆرستی ناودەبات, بەڵام لەڕاستیدا خۆی پشتیوانی بزوتنەوەی حەماسی تیرۆرست دەكات و گوندەكانی توركیا لەناو سنوری وڵاتەكەی بۆردومان دەكات, هیچ نەسیحەتێكی لێوەرناگرین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP