دواین هەواڵ

عێراق‌

 16/11/2023

چوارچێوەی هەماهەنگی: بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕالییەوە پابەندین

هەرێم نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبونی تەواوەتی بە بریارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمان راگەیاند.

میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە، شەوی رابردو چوارچێوەی هەماهەنگی، لە ماڵی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبونەتەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و جەنگی غەززەیان تاوتوێ کردوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبونی تەواوی خۆی بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لە دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوپاتکردوەتەوە.

کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بوو لەدوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی ئەنجامدرا، بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتە سیاسییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP