هەرێم نیوز
پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، ڕۆژی 28ی مانگ دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و لە دژی دەسەڵاتداری ئەردۆغان دەنگ دەدەن.
ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە و پارتی چەپی سەوز - یەسەپە ئێوارەی چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاساییان کرد و بڕیاریان دا ئەمڕۆ پێنجشەممە دوایین هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هەڵبژاردنی گەڕی دووەمی سەرۆکایەتیی کۆمار رابگەیێنن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لەدوای کۆبوونەوەکە لەلایهن هەدەپەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لەسەر بنەمای ئەو کێشانەی توركیا پێیدا تێدەپەڕێت، چەند بابەتێک هەن لەڕووی دیموکراسی و یاساوە لەگەڵ پرهنسیپە جیهانییەکان ناگونجێن و سیاسەتی قەییوم کە یاسای هەڵبژاردنەکان، ئیرادەی خەڵک و دیموکراسیی خۆجێیی لەناوبردووە، لە سەرووی ئەم بابەتانە دێت.