هەرێم نیوز
سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانى بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش لە زیندان.
کەمال کڵچدارئۆغڵۆ، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا، لە دیمانەیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند، سەبارەت بە پرسی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بڕیاری دادگای دەستوری تورکیا و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا هەیە بۆ ئازادکردنی
دەشڵێت، وەک سیاسەتمەدارێک، نابێت بێدەنگ بێت لە بەرامبەر ئەو بڕیارانە.
کڵچدارئۆغڵۆ باسی لەوەشکرد ، بەردەوام دەبێت لە داواکانى بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش لە زیندان
دەشڵێت، هەر کەسێک لە بەرامبەر نادادپەروەریدا بێدەنگ بێت، شەیتانی بێ زمانە.