دواین هەواڵ

ئابوری‌

 17/03/2023

پڕۆژە یاسای بودجە گەیشتە پەرلەمان

هەرێم نیوز

لە میانەی راگەیەندراوێکی گوتەبێژی حکومەتی عێراقدا هاتووە، بەشێوەیەکی فەرمی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق، بۆ ساڵانی 2023, 2024 , 2025, رەوانەی پەرلەمان کرا.

دەقی راگەیندراوی گوتەبێژی حکومەتی عێراق:

وەکو پێگیربوون بەجێبەجێکردنی حوکمەکانی دەستوور، و یاسایی بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی، دوێنێ ئێوارەی رۆژی پێنچشەممە، بەشێوەیەکی فەرمی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی 2023, 2024 , 2025, رەوانەی په‌رله‌مان کرا.

دووپاتدەکەینەوە کە پرۆژە یاسایی بودجە، و ئەو بڕگە وماددانەی کەلەخۆی گرتووە بۆ یەکەم جارە پشتی پێدەبەسترێت و گەرەنتیە بۆ  جێبەجێکردنی پرۆژە و پلان و بەرنامەی جێبەجێکراو  وگەشەپێدانەکان و دابینکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریەکان بۆ هاووڵاتیان.

باسم ئەلعەوادی

گوتەبێژی حکومەتی عێراق
17ی ئازارـ 2023



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP