هەرێم نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە نزیکەی 8 ملیۆن دۆلاری لە دوێنێ کەمتر فرۆشتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بانکی ناوەندی عێراق 233 ملیۆن و 350 هەزارو 955 دۆلاری خستە بازاڕ، بەراورد بە دوێنێ کەمتری فرۆشتووە.
194 ملیۆن و 550 هەزارو 955 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە فرۆشتووە، هەروەها 38 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشتووە.
رۆژی چوارشەممە، 15 ئاداری 2023، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 241 ملیۆن ، 908 هەزارو 940 دۆلاری خستبووە بازاڕ.
هاوکات عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە حەوتەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، بانکی ناوەندی دەتوانێت هەستێت بە خستنەڕووی دۆلار لەسەر ئاستێک کە لە ئاستی داواکارییەکاندا بێت.