هەرێم نیوز
سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی هۆشداری لە دروستبوونی لافاوی مێژووی دەدات لە شارەکانی باکووری کوردستان و خۆرئاوای کوردستان ئەو ناوچانەی بومەلەرزه بەهێزەکە تیایاندا ڕوویداوە.
ئەمڕۆ دووشەمە، سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ شارەکانی باکووری کوردستان و خۆرئاوای کوردستان ئەو ناوچانەی بومەلەرزه بەهێزەکە تیایاندا ڕوویدا ئاگاداری بارانی زۆر و لافاوی مێژوویی بن.
ئاماژە بەوە دەکات، "بە پلەی یەکەم باکووری کوردستان، بەتایبەت لە شارەکانی مەلاتییەو غازی عەنتاب و مەڕەش و ئەدەنە و ئەسکەندەرونە و ماردین و دیاربەکر و تەواوی گوندو شارۆچکەکانی سەر بەئەو پارێزگایانە، ئاگادارتان ئەکەینەوە له ناوچەکانی باکووری کوردستان ئەگەر هەیه له ئەمشەوەوە تا ڕۆژی پێنجشەممە لەنێوان 100 تا 200 ملم باران ببارێت و ئەگەری لافاوی مێژوویی و کارەسات هەیه".
دەشڵێت، بە پلەی دووەم خۆرئاوای کوردستان، قامیشلی و حەسەکە و کۆبانێ و عەفرین و تەواوی ناوچەکانی ناوەڕاست و خۆرئاوای سووریا، له خۆرئاوای کوردستانیش له ئەمشەوەوە تا ڕۆژی پێنجشەممە ئەگەری نێوان 80 تا 130 ملم باران هەیە لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی لافاوی مێژوویی.