دواین هەواڵ

کلتور‌

 12/03/2023

قلم حمرة، قەڵەمە سووراوێک

ئاڤان ڕەفیق شوانی
هەندێ جار ئازاری میلەتانی دی دەبینی لە چاوی کامیرای کاری هونەرییانەوە، ئیدی زۆر بەغیلیان پێی دەبەی، دەزانن بۆ؟

یەکەم لەبەر ئەوەی مێژووی پێی تۆمار دەکەن و نەوەی داهاتوویانی پێ ئاشنا دەکەن و لێ ئێمە وەکو کورد ئەوەمان نەکردوە، یان کاری لەو جۆرەش کرابێت زۆر لاواز بووە، یانیش هیوا نییە کە بیکەین.

دووەمیش بەوەی ئەوان شانازی بەوەوە دەکەن لێ ئێمە کەشێک لە هەرێم دروست بووە کە باسی نەهامەتی و زیندان و ئەمەنە سوورەکە و هیئەی کەرکووک و ئەبو غرێب دەکەی گاڵتەت پێ دەکەن وەک ئەوەی سەر شۆریت کردبی.
ئیدی کە کاری هونەریش بکرێ، نەوەیەک لە هەرێم پێدابووە ئەو هەست و تێگەیشتنەی بۆ ئەو مێژووەی کە ئەو هێشتا منداڵبووە یان لەدایکنەبووە، زۆر ئەستەمە. من منداڵ بووم کە ئەو مێژووە رویداوە، بەڵام چرکە هەیە و چیرۆک هەیە لە بیرەوەریم چەقیو تا ئێستا، ئەویش هۆکاره خۆی هەبووە و سوپاسگوزارم کە وایە.

چەند ساڵێک بەر لە ئێستا تەماشای درامایەکی سووریم کرد بە ناوی (قلم حمرة) وئێستاش دووبارەی دەکەمەوە. باس لە بارودۆخی سووریا دەکات لە کاتی دەستپێکردنی بەهاری عەرەبی لە پاڵ چەندین کێشی کۆمەڵایەتی دی.

باسەکە لە دیدی رۆمانوسێکی ژنەوە کە زیندان دەکرێ و ئەشەکەنجەی هاۆشيوەی ئەوەی ژنی کورد بینیویانە لە زیندانەکانی بەعس دەدرێ. ئەوەندە کاریگەرە دەچێتە ناختەوە، لە یەکێک لە دیمەنەکان رۆمانوسەکە کە ناوی (ورد)ە سوڕی مانگانەی بۆ دێت، لە ناخی خۆی کە تەنیایە پاش مردنی هاوڕێکەی لە ژێر ئەشکەنجەدا، دەڵێ ( ڕۆژ و مانگم لە بیرچۆتەوە، ئیدی بە هاتنی سوڕی مانگانەکەم دەبێ ڕۆژگار بژمێرم، ئەویش کێشە گەر بێت چونکە سانتیم نییە، ئێ باشە کە نەیەتیش هەر کێشە) بۆ خۆتان بزانن مانای چییە.

کوردی پەنجا کاری هونەری بەرهەم بهێنێت هێندەی ئەم زنجیرەیە خزمەت بە کورد ناکات کە تەنها بە دوو باسکردن و ئاماژە باس لە نەهامەتی و کێشەی کورد دەکات. یەکەمیان هاوڕێیەکەی (ورد) برادەرێکی کوردی دەبێ کە یادی نەورۆز دەکەنەوە و دەستگیر دەکرێن، هاوڕێیەکانی ئەو کوردە دەیانەوێت بچن بەدوایدا لێ یەکێکیان دەڵێ ( ئەوان خاوەن ناسنامە نین، ئەو ناسنامەی نییە، ئێستا پارێزەری بۆ بگرین یان سۆراغی بپرسین بڵێین کێ؟؟؟) زۆرینەی کورد لە سوریا تا هەڵگیرسانی دوایین پێشهاتەکانی ٢٠١١، حکومەتی بەعسی سووری مافی هاوڵاتیبوون و ناساندنی بە کورد نەدابوو.
ئاماژەی دووەم کاتێ (ورد) لە زيندانە تاکە کەسێکەیە، ناوی کورد لە سەر دیواری زیندانەکە بە نینۆک هەڵکەنراوە.

ژنبوون دووجار قورسترە کە دەکەویتە بەر چنگی دۆژمن لەو ڕێگایەی دەیگرییە بەر بۆ ئازادی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP