دواین هەواڵ

وەرزش‌

 18/02/2023

تیباس دەنگۆکانی سەر بەرشلۆنە ڕەتدەکاتەوە

هەرێم نیوز

تیباس سەرۆکی تۆپی پیی ئیسپانیا "لالیگا" هیچ سزادان و غەرامەیەک بەرشلۆنە ناگرێتەو.

دوای مشتومڕێکی زۆر کە لەلایەن میدیاکانەوە لە دژی دۆسیەی پارەدانی بارسێلۆنا دروست بوو، خافێر تیباس لە چاوپێکەوتنەکەیدا ڕایگەیاند کە هیچ دەزگایەکی وەرزشی ناتوانێت بەرشەلۆنە ئیدانە بکات چونکە ئەو کارەی بەرشەلۆنە یاساییە و هیچ بەڵگەیەک لە دژی ئەم بابەتە نییە: "ئەو کارەی بەرشەلۆنە یاساییە و هیچ بەڵگەیەک نییە کە نایاسایی بێت".

قسەم لەگەڵ کەسانێک کردووە کە لە لیژنەی ناوبژیوانان بوون و پێم وتوون کە هیچ فشارێک لەسەر ناوبژیوانان نەبووە. "هیچ شتێکی نایاسایی ڕووی نەداوە و هەموو شتێک یاسایی بووە". بەپێی بەڵگەنامەکان یانەی بەرشلۆنە لەنێوان ساڵانی 2016 تا 2019 بڕی 1400 یەک ملیۆن و چوارسەد هەزار یۆرۆی داوەتە جێگری سەرۆکی ناوبژوانانی لالیگا لە پێناو ئەوەی زانیارییان لە سەر بڕیارەکانی ناو بژیوان پێبدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP