هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، داهاتی مانگی رابردو زیاتر له حه‌وت ملیار و 708 ملیۆن و 556 هه‌زار دۆلار بوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 گه‌یشتوه‌ته 103 ملیۆن و 281 هه‌زار و 459 به‌رمیل، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی حه‌وت ملیار و 708 ملیۆن و 556 هه‌زار دۆلار بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12) له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه، بڕی 100 ملیۆن و 735 هه‌زار و 151 به‌رمیل بوه، هاوكات ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده كراوه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه دو ملیۆن و 223 هه‌زار و 338 به‌رمیل بوه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به 74.636 دۆلار بوه، سه‌رجه‌م نه‌وته‌كه‌ش له‌لایه‌ن 36 كۆمپانیای وڵاتانی جیاجیای جیهانه‌وه كڕدراون.