هەرێم نیوز
به‌ره‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ فینله‌ندا رایگه‌یاند، كۆمپانیای راونوردیكی رووسیایی ناردنی ته‌زووی كاره‌بای
بۆ وڵاته‌كه‌یان راگرتووه.
كۆمپانیا رووسییه‌كه رایگه‌یاندووه،
فینله‌ندا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی كاره‌بای نه‌داوه و به‌و هۆیه‌وه بێبه‌ش كراوه
له ته‌زووی كاره‌با.
بڕینی ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌ر
فینله‌ندا له كاتێكدایه ئه‌و وڵاته هه‌وڵده‌دات ببێته ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی
باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و له به‌رامبه‌ردا رووسیا دژی ئه‌و هه‌وڵه وه‌ستاوه‌ته‌وه.
دوێنێ 13/5/2022، پەرلەمانی
فینلەندا بە زۆرینەی دەنگ بە ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە ناتۆ پەسند کرد و بڕیاریشە
ئەمڕۆ حکومەتی فینلاندا داوای ئەندامیێتی خۆی بۆ ناتۆ پێشکەش بکات.
پێشتریش روسیا بەهۆی فشارە سیاسیەکانیەوە پشتگیری وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا غاز و نەوتی لەسەر چەند وڵاتێ بڕیوە.