سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ئابوری
21/07/2021
دابهزینی نهوت مانگانه 60-80 ملیۆن دۆلار زیان له ههرێم دهدات
ههرێم نیوز
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دهڵێت، دابەزینی نرخی نەوت كاریگهری لهسهر هەرێمی کوردستان ههیهو ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت، مانگانە بڕی 60 بۆ 80 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات.
د.بێوار خنسی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە وتویهتی "بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە هەفتەی رابردووەوە و بەردەوام دابەزینی تاوەکو ئەمڕۆ، داهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش بە گشتی کەمدەبنەوە، چونکە هەرێمی کوردستان و عێراق وەکو سەرچاوەی سەرەکیی داهاتەکانیان پشت بە نەوت دەبەستن."
ئەو راوێژکارەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت رۆژانە نزیکەی سەتان ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات کە دەگاتە نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار، هەروەها هەرێمی کوردستانیش بەلانیکەمەوە مانگانە لەنێوان 60 بۆ 80 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات."
بەگوتەی د.بێوار خنسی، هەرێمی کوردستان و عێراق لانیکەم "بۆ هەر بەرمیلێک پێنج دۆلار زیانیان پێدەگات، بۆیە ئابووریی هەردوولا راستەوخۆ بەم دابەزینە کاریگەر دەبێت."
رۆژی یەکشەممە 18ی تەممووزی 2021 هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس بڕیاری درێژکردنەوەی رێککەوتنی بەرهەمهێنانی نەوتی تاوەکو ساڵی 2022 دا، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئەوە هەبو نرخی بەرمیلێک نەوت نزیکەی 10%ی نرخەکەی لە دەستبدات و لە 78 دۆلارەوە بۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 69 دۆلار دابەزێت.
لەو کۆبونەوەیاندا وڵاتانی نێو هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنان لە 43 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل بۆ 45 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیدبکات تاوەکو ئایاری ساڵی 2022.
هەواڵی پەیوەندیدار
3 رۆژ پێش ئێستا
داهاتی ساڵانەی مایکرۆسۆفت گەیشتە ٣٣٢ ملیار دۆلار و ژیریی دەستکرد پشکەکانی بەرز دەکاتەوە
5 رۆژ پێش ئێستا
لە دهۆک چەند بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی حکوومی دران
5 رۆژ پێش ئێستا
کۆچی پێچەوانە؛ بۆچی ئەوروپییەکان وڵاتەکانیان جێدەهێڵن؟
هەواڵی زیاتر
2 رۆژ پێش ئێستا
نێچیرڤان بارزانی: گرووپە چەکدارەکان هیچ کێشەیەکیان بۆ ئەمریکا دروست نەکردووە، بەڵکو زەرەریان لە ئابووریی هەرێم داوە
3 رۆژ پێش ئێستا
رێبەر ئەحمەد ڕێککەوتنی کۆتایی هەرێم و بەغدای لەسەر سیستەمی ئەسیکۆدا ئاشکرا کرد
6 رۆژ پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: هیچ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە و نامانەوێت ببینە بەشێک لە ململانێکان
زۆرترین بینراو
1
5 رۆژ پێش ئێستا
لە دهۆک چەند بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی حکوومی دران
2
7 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی ناوخۆ كۆمەڵێك مەرج بۆ تاریككردنی جامی ئۆتۆمبیل دەردەكات
3
4 رۆژ پێش ئێستا
ناسا و زانایان دەنگۆی وەستانی هێزی کێشکردنی زەوی بە هەواڵی چەواشە ناو دەبن
4
2 رۆژ پێش ئێستا
پرسی داماڵینی چەک و هەناردەی نەوت؛ قائانی پەیامێکی هەستیار دەگەیەنێتە هێزە سیاسییەکانی عێراق
5
4 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی ناوچەی مەنسووری بەغدا دەستگیر کران
6
7 رۆژ پێش ئێستا
مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق: لەسەر داوای هادی عامری هێرشەکەمان دواخست
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP