هەرێم نیوز
ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبی" بڵاویکردەوە کە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە کۆتایی ساڵی دارایی خۆیدا ئەنجامێکی دارایی پێشڕەوی تۆمارکردووە و داهاتی ساڵانەی بە ڕێژەی ١٨٪ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٣٣١.٨ ملیار دۆلار.
ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی مایکرۆسۆفت دوای ئەوە دێت کە داواکاری لەسەر خزمەتگوزارییەکانی هەورەبانی (كلاود) و بەشداربووانی خزمەتگوزارییە پارەدارەکانی ژیریی دەستکرد بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و قازانجی کۆمپانیاکە لە پێشبینییەکانی بازاڕ زیاتر بووە.
بەپێی داتا فەرمییەکان داهاتی کۆمپانیاکە تەنها لە چارەکی کۆتایی ساڵی داراییەکەیدا گەیشتووەتە ٩٠ ملیار دۆلار و خێراترین گەشەی چارەکی لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە تۆمارکردووە.
لە لایەکی تریشەوە وەبەرهێنانەکانی مایکرۆسۆفت لە کۆمپانیاکانی OpenAI و Anthropic قازانجێکی خەیاڵییان بۆ کۆمپانیاکە بەدەستهێناوە، بەجۆرێک تەنها وەبەرهێنان لە OpenAI بڕی ٤.٩ ملیار دۆلاری لە تەواوی ساڵەکەدا خستووەتە سەر قازانجەکانی.
هاوکات مایکرۆسۆفت پێشبینییەکانی خۆی بۆ خەرجییەکانی ساڵی ٢٠٢٦ کەمکردووەتەوە بۆ ١٧٥ ملیار دۆلار، و دوای ڕاگەیاندنی ئەم سەرکەوتنە داراییەش بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە لە بازاڕەکانی وۆڵ ستریت بە ڕێژەی ٨٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.