ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی، دوای نیو سەدە لە فیکری ناسیونالیستی ئیسلامی سیاسیی، ئیدی کاتی چنینەوەی بەرهەمەکانی هاتووە.
ڕادەست کردنی بەشە عەرەبیەکەی سوریا، بە گرووپە توندڕەوەکانی تحریر الشام. ئەو پانتاییە جوگرافیایە کە هاوسنورە لەگەڵ لبنان و عێراق و فەڵەستین و تورکیا. چەقی ململانێی هەرێمایەتی مەزهەبگەرایی توندڕەوی ڕادیکاڵی شیعەو سوننە بووە. جیۆپۆلەتیکی سوریاو میسڕ، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی ئەفریقاو ئاسیاو دەروازەی ئەوروپایە.
دروستە بڵێن: هاتنی تحریر الشام و هێرشەکانی حەماس و کەتیبەکانی قسام، سەرەتایی پلانی شکاندنی سنورەکانی سایکس بیکۆ بوون. بەکارێزما کردنی جۆلانییەکی تێرۆزم، وەک فریادڕەسی سەرجەم گرووپە جیهادیەکان و حاکمی شام. پێشوازیکردنی بەلێشاوی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی لە جۆلانی، وا دهکات ئیسڕائیل بەبێ دەنگی هەنگاو هەنگاو، سنورەکانی لبنان و ئوردن بەتەواوەتی کۆنترۆڵ بکات. سەرەتا ڕاگواستنی دانیشتوانی کەرتی غەززە بۆ ناوچە ئارامەکەی تورکیا، لەسەر خاکی کوردی سوریا، کە ١٠ ساڵە بانگەشەی بۆ دەکات. شەهبا، گرێی سپی، کۆبانێ، عفرین و سەرێکانی.
دواتر دامەزراندنی کۆمارێکی فەڵەستینی، بۆ محمود عباس. پاشان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوە. بەسەر چەند دەوڵەتۆچکەو چەند هەرێمێکی ئۆتۆنۆمیی مەزهەبی.
دوای دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینیەکان. ڕۆژئاوای کوردستان چەکەکانی دەکاتە ئەمری واقع و
شارەکانی نوسێبین، هەکاری، شرناخ، شمزینان، مەلاتیە، روحا، موسڵ و دەورووبەری، تاوەکو مەندەلی. چەند پارێزگاو شارۆچکەیەکی سنوری ئێران کۆنترۆڵ دەکات و کۆمارێکی دیمۆکراتی کوردی دادەمەزرێنێت.
شارەکانی لازقیەو تەڕتوس، لەگەڵ بەندەری ئەسکەندەروونە، دەبنە دەوڵەتێکی سەربەخۆی عەلەوی.
ئەمارەتە ئیسلامییەکەی ئەفغانستان، تاوەکو
ئێران، پاکستان، لیبیا، تونس، سوریا، عێراق و یەمەن، دەبنە چەند دەوڵەتێکی مەزهەبی.
ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی. هاوسەنگییەك لەنێوان ئاین و كەلتوورو نەتەوە جیاوازەكاندا دروست دەکات. وا دەكات، ئەمریكا ئاسانتر بتوانێت بەرژەوەندییەكانی خۆی بپارێزێت و باشتر پشتیان پێ ببەستێت. ئەو دەوڵەتۆچکە دروستکراوانە، ناتوانن لەحەجمی خۆیان دەربچن و ببنە مەترسی.