بە پێی سەرچاوەکانی عێراق و عەرەبی لە ٩یی ئابی ٢٠٢٦ قائانی فەرماندەی سوپای قودس سەردانێکی نهێنی بۆ عێراق کردووە بۆ ئەوەی رێگری بکات لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و ئەمریکا بۆ داماڵینی چەکی گروپە چەکدارەکان.
بە پێی سەرچاوەکان ، پەیامە سەرەکییەکە قائانی بۆ زەیدی و هێزە سیاسییە عێراقییەکان ئەمانەن:
یەکەم، نابێت هەوڵ بدرێت بۆ ئەوەی چەک لە دەست گروپە چەکدارەکان و هێزە نزیکەکانی ئێران دەربهێنرێت و لەلایەن حکوومەتەوە کونتروڵ بکرین ، چونکە ئەمانە بەشێکین لە بەرەی مووقاومە و لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن.
دووەم، دەبێت ڕێگری بکرێت لە هەر پێکدادانێکی نێوان گروپە نزیکەکانی ئێران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق .
سێیەم، حکومەتی زەیدی نابێت بە زەبری چەک ڕووبەڕووبووی گروپە چەکدارەکان ببێتەوە
چوارەم، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەبێت لەگەڵ سیاسەت و بەرنامەکانی ئێران هاوئاهەنگ بکەن.
پێنجەم، گروپە چەکدارەکان بەڵێن دەدەن هێرش نەکەنە سەر دەوڵەتانی ناوچەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە زەیدی تا ٣٠ی ئەیلول مۆڵەتی دیاریکردوە بۆ گروپە چەکدارەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کار و چالاکیەکانیان، بەڵام ئەگەر گروپەکانی سەر بە ئێران پابەندی داواکارییەکانی زەیدی نەبن، ئەوا زەیدی لەبەردەم سێ ڕێگادا دەبێت:
یەکەم، ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە چەکدارەکان و بەکارهێنانی هێزی دەوڵەت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە؛
دووەم، ملدان بە سیاسەتی ئێران و هاوپەیمانەکانی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی بە مانەوەی گروپە چەکدارەکان کە ئەمە ئەگەرێکی هەرە بەهێزە
سێیەم، دەست لە کارکێشانەوە ئەگەر نەتوانێت لەنێوان ئەم دوو بژاردەی سەرەوە خوی یەکلایی بکاتەوە.