لە دوای دەستپێکردنی جەنگ لە ٢٨ی شوبات ٢٠٢٦، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ، لانیکەم پینجار هەڕەشەی گەورە کردووە بۆ لێدان لە ژێرخانی ئابووری ئێران و دواتر پاشگەز بووتەوە. بە تایبەت کاتێک ئێران کێشەی بۆ گەشتی کەشتیوانی لە تەنگەی هۆرموز دروست کردووە.
هوشداری یەکەم (٢١ی ئاداری ٢٠٢٦)
لە ٢١ی ئاداری ٢٠٢٦، ترامپ یەکەمین هەڕەشەی تایبەتی ئاراستەی ژێرخانی ئابورری ئێران کرد و هەشداری دا کە ئەگەر تاران ڕێگە بە کەشتیوانیی ئازاد و بێبەربەست لە تەنگەی هۆرموز نەدات، ئەمریکا ژێرخانی ئابووری ئێران دەکاتە ئامانج و کارگەکانی کارەبای ئێران بە تەواوی لەناو دەبات. بۆ ئەم مەبەستە، ٤٨ کاتژمێری وەک دوا دەرفەتی بۆ ئێران دیاری کرد. بەڵام دواتر، لە ٢٣ی ئادار، لە هەڕەشەکانی پاشگەز بووەوە و پێنج ڕۆژی تری بۆ ئێران دانا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا. هەروەها ئاماژەی کرد کە گفتوگۆکان بە باشی بەڕێوە دەچن.
هوشداری دووەم (٣٠ی ئاداری ٢٠٢٦)
لە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٦، ترامپ دووبارە هەڕەشەی کرد کە ژێرخانی ئابووری ئێران دەکاتە ئامانج. ترەمپ بە ڕاشکاوی ئاماژەی بە دوورگەی خارگ کرد، کە ناوەندی هەناردەکردنی زیاتر لە ٩٠٪ی نەوتی ئێرانە، هەروەها کارگەکانی شیرینکردنەوەی ئاو وەک ئامانجی سەرەکیی هێرشەکان ناوبرد. لەو ڕووەوە، ترامپ ماوەیەکی ١٠ ڕۆژەی بۆ ئێران دانا بۆ کردنەوەی تەنگەی هۆرموز و دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان. دواتریش ئاگربەستی ٧ی نیسان ڕوویدا.
هوشداری سێیەم: لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، ترامپ دووبارە هەڕەشەی لەناوبردنی تەواوی دامەزراوەکانی نەوتی ئێران کرد و ئاماژەی بە کۆنترۆڵکردنی دوورگەی خارگ کرد. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ئاگربەستی ٧ی نیسان لەلایەن ئیرانەوە پیشل کرابوو. ترامپ ڕایگەیاند کە ئەمریکا «بە زۆر توندی» لە ئێران دەدات و هێزەکانی ئەمریکا دەکرێت دوورگەی خارگ بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە و دەست بەسەر تەواوی دامەزراوەکانی نەوتی ئێراندا بگرن.بەڵام چەند کاتژمێرێک دواتر، دوای گفتوگۆی نهێنی لە دوا ساتەکاندا، ئەو هەنگاوەی ڕاگرت ولە ١٨ی حوزەیران ٢٠٢٦ یادداشتنامەی لیکتیگەیشتن لە نیوان هەر دوو لاو واژوو کرا.
هوشداری چوارەم: دوای ئەوەی ئاگربەستی ١٨ی حوزەیران وواژو کردنی یادداشنامەی لیکتیگەیشتن، لە ٧ی تەمموز دووبارە یاداشتنامەی نێوان ئەمریکا و ئێران کێشەی تێکەوت، بەتایبەتی کاتێک ئێران ڕازی نەبوو تەنگەی هۆرموز بە تەواوی بکرێتەوە. بوویە، ئەمریکا دەستی بە هێرشێکی ١٣ ڕۆژەی سنووردار کرد لە ناوچەکانی باشوری ئێران.لەو هێرشانەدا هەندێک ژێرخانی گواستنەوە، لەوانەش پردەکان، بوونە ئامانج. ترامپ هەڕەشەی کرد کە ژێرخانی ئابووری ئێران دەکاتە ئامانج، بەڵام دیسان هێرشەکانی ڕاگرت و هەڕەشەکەی جێبەجێ نەکرد. هەروەها لە ٢٢ی تەمموز، ترامپ ڕایگەیاند کە بۆ هەر یەک کەشتییەک کە ئێران هێرشی لێ بکات، ئەمریکا یەک پرد یان یەک کارگەی کارەبا بۆمباران دەکات؛ لەوانەش ئەو دامەزراوانەی کە لە ناو پایتەخت دان.
هوشداری پێنجەم (٣١ی تەمموزی ٢٠٢٦)
لە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٦، ترامپ دوای کۆبوونەوە لەگەڵ کابینەکەی، فەرمانێکرد بە ئەنجامدانی هێرشە نوێ و بەرفراوان دا کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ دامەزراوەکانی وزەی ئێران بکرینە ئامانج. بڕیار وابوو ئەم هێرشانە لە کۆتایی هەفتەی واتە لە ١ی ئاب دەست پێ بکەن، بەلام لە ٢ی ئابی ٢٠٢٦، ترامپ بە شێوەیەکی لەناکاو هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی ئابووری ئێران هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی عەرەبستانی سعودی و چەند دەوڵەتی ناوچەکە دەستیان بە ناوبژیوانی کرد.ترامپ ڕایگەیاند کە ئەمریکا هێرشی سەربازیی پلانداڕێژراوی دژ بە ئێران ڕادەگرێت، لە کاتێکدا واشنگتن و تاران کار دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی و کردنەوەی تەنگەی هۆرموز. هەروەها رایگەیاند کە چوارچێوەیەک بۆ ڕێککەوتنێکی خێرای دیپلۆماسی بەدەست هاتووە بۆ کردنەوەی دووبارەی تەنگەی هۆرموز.
بەگشتی، دۆناڵد ترامپ سەرۆکێک میزاجی و ناجێگیرە و لاوازە ، و زۆربەی بڕیار و هەڕەشەکانی بە شێوەی تاکەکەسی دەدات و پشت بە دامەزراوەکان نابەستیت. ئەمە وای کردووە کە دامەزراوەکانی ناوخۆیی لە پرۆسەی بڕیارداندا کەمتر ڕۆڵیان هەبێت. لەبەر ئەوە، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ماوەی سەرۆکایەتی ترامپدا سیاسەتێکی نائاسایی و پێشبینینەکراو، ناجیگیر و پر کێشەیە. چونکە بریارەکان پەیوەندیان بە بڕیار و هەڵوێستی یەک کەسەوە هەیە.