دواین هەواڵ

عێراق‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

وتەبێژی حکومەتی عێراق: مەسعود پزشكیان وتی گواستنەوەی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا لێخۆشبوونی بۆ كراوە بەڵام وا نەبوو

هەرێم نیوز

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای دەکات، سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێنی دابوو کە نەوتکێشەکانی عێراق لە کۆتوبەندەکانی گەرووی هورمز ببخشدرێن، بەڵام لەسەر عەرزی واقیع تاران بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکردووە.

گفتوگۆکان و بەڵێنەکەی پزشکیان
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٦، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا وردەکاریی گفتوگۆکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئاشکرا کرد سەبارەت بە ئاسانکاری بۆ تێپەڕاندنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.
عەبودی ڕایگەیاند لە کاتی کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی، گوێبیستی مەسعود پزشکیان بووە کە جەختی کردووەتەوە ڕێنمایی لە ئاستی باڵا دەرچووە بۆ بەخشینی تەواوەتیی ئەو کەشتییانەی نەوتی عێراق دەگوازنەوە لە کۆتوبەندەکانی پەڕینەوە لە گەرووی هورمزدا.

پاشگەزبوونەوەی تاران و واقیعی مەیدانی
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوە دا، کاتێک تانکەرە نەوتییەکانی عێراق بەرەو گەرووەکە کەوتنەڕێ، دەرکەوت لەسەر عەرزی واقیع هیچ لێخۆشبوونێک لە ئارادا نییە و بەڵێنەکە جێبەجێ نەکراوە.
حەیدەر عەبودی ڕوونی کردەوە، دوای داواکاری و بەدواداچوونی بەرپرسانی بەغدا لەسەر ئەم بابەتە، دەرکەوتووە کە تاران دەستی بە سەر گەرووی هورمزدا گرتووە و وەک دیارترین کارتی هێز و گوشار لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئێستای ناوچەکەدا بەکاری دەهێنێت، بۆیە لە نێو هیچ بارودۆخێکدا ئامادە نییە بەخشین بۆ هیچ لایەنێک بباتە سەر.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP