هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی ڕێنمایی بۆ چۆڵکردنی بارەگاکانی لە پارێزگاکە دەرکردووە، بە مەبەستی ڕێگری لە زیانی گیانی لە کاتی ڕوودانی هەر هێرشێکی ئاسمانیی ئەگەریدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی 8ـی 2026، سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە،، ڕێنمایی کراوە شوێنی جێگرەوە بۆ هێزەکان دروست بکرێت و لە بارەگا هەستیارەکاندا تەنها یەک تا دوو پاسەوان بهێڵرێنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە،، ئەم ڕێکارانە وەک بەرپەرچدانەوەیەک لە بەرامبەر ئەگەری هەر هێرش یان لێدانێکی ئاسمانیی لەلایەن ئەمەریکاوە دەگیرێنە بەر.
لە لایەکی ترەوە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی کردووە ئاستی ئامادەباشی لە تەواوی یەکە سەربازییەکاندا بەرز بکرێتەوە.
ئەم پێشھاتانە دوای ئەوە دێن کە چوارشەممەی ڕابردوو فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و سعودیە هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک لە کۆگاکانی چەک و شوێنە لوجیستییەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق.