هەرێم نیوز
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی پارتی ئایندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە سیاسەتی حزبی و کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پارتەکەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٦، داودئۆغڵو لە پەیامێکدا بە ناونیشانی "لە پێناو تورکیای سبەی" ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕیاری داوە لە سیاسەتی حزبی بکشێتەوە و پارتی ئایندە هەڵبوەشێنێتەوە.
تاوەکو ئێستا ئەندامانی باڵای پارتەکە هیچ زانیارییەکی زیاتریان سەبارەت بە ڕێکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی حزبەکەیان بڵاو نەکردووەتەوە.
ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا لە کاتێکدایە کە پارتەکەی لە دوایین هەڵبژاردنەکاندا نەیتوانیبوو هیچ ئەنجامێکی بەرچاو بەدەست بێنێت.
پارتی ئایندە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لەلایەن ئەحمەد داودئۆغڵووە دامەزرا، ئەوەش دوای جیابوونەوەی لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.