هەرێم نیوز
سیناتۆر جۆ ویڵسن داوای ڕاگرتنی هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق دەکات، ئەگەر بێت و حکوومەتی بەغدا سنوورێک بۆ چالاکیی گرووپە چەکدارەکان دانەنێت.
بەپێی زانیارییەکان، سیناتۆر جۆ ویڵسن جەختی لەوە کردووەتەوە کە مەرجی سەرەکی بۆ بەردەوامیی هاوکارییە داراییەکانی واشنتۆن بۆ بەغدا، بریتییە لە داماڵینی چەک لەو گرووپ و میلیشیایانەی کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرمیی دەوڵەتدا کار دەکەن.
دەستپێشخەرییەکە جەخت لەسەر پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە پێویستە تەنها هێزە فەرمییەکانی دەوڵەت خاوەن چەک و دەسەڵاتی ئەمنی بن لە وڵاتدا.