دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا کرد

هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا دەکات و هەردوولا جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بواری پەروەردە و خوێندندا دەکەنەوە.

گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە پەروەردەیییەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەممەد عەبدولڕەحمان تورکۆ، وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سووریا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەتایبەتی لە کەرتەکانی پەروەردە و خوێندندا کردەوە.
سوپاسگوزاریی دیمەشق و خوێندن بە زمانی کوردی
وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار پەنابەری سووری و حەواندنەوەیان لە ساڵانی ڕابردوودا.

هەروەها وەزیری پەروەردەی سووریا ئاماژەی بە هەنگاوە نوێکانی حکومەتی وڵاتەکەی دا بۆ گرنگیدانی تایبەت بە خوێندن بە زمانی کوردی لە سووریا.
لە بەرامبەردا، مەسرور بارزانی ئامادەیی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ حکومەتی سووریا لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان دەربڕی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP