دواین هەواڵ

کوردستان‌

 44 خولەک پێش ئێستا

ترەمپ هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات: گورزێکی سەخت بەڕێوەیە.

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا هەڕەشەی توندی ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و ڕای گەیاند کە وەڵامی سەربازیی واشنتۆن بۆ تاران بەڕێوەیە.


سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە "بە توندی لە ئێران دەدەین؛ ئەوانیش خۆیان دەزانن کە گورزەکە بەڕێوەیە." زیاتر گوتیشی: "بە توندی لە ئێران دەدەین و دواتر دەبینین بزانین دەتوانین بگەینە ڕێککەوتن یان نا."

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، ترەمپ ئاماژەی بە ئاڵۆزییە ئاسمانییەکانی دوایین شەممە کرد و گوتی: "شەوی ڕابردوو ئێرانییەکان پێنج مووشەکیان هەڵدا و سەرجەمیان بەسەرکەوتوویی خرانە خوارەوە."

هاوکات سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد کە کورتەزانیارییەکی بەپەلەی پێدراوە سەبارەت بەو پێشهاتە ئەمنییانەی کە لە وڵاتی میسر ڕوویان داوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP