هەرێم نیوز
دژی ڕێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ نەبووم… بەڵام ناکرێت ئاوا لەسەر حسابی خەڵک.
دوای ڕێککەوتنی نەوەی نوێ، دەسەڵات دەستی کردە یاسا شکێنی بۆیان…
لە ئەنجومەنی شارەوانیەکانی سلێمانی، سەوزای گوندی ئەڵمانی کرا بە بازرگانی، ئەو تاوەرانەی دوو نهۆمی سەرەوەی بەنایاسایی کرابوو… کرا بە یاسایی.. وتم: قسەی لەسەر بکەم، دەڵێن: دژی ڕێککەوتنەکەمانە!
ئەمڕۆش لە ئەنجومەنی شاروانی سلێمانی، دۆسیەیەکی سەیریان بردە کۆبونەوەکان! بە چوار دەوری چاڤی لاند سەوزای بکەنە پرۆژەی بازرگانی! (١٤٠ دوکان! تاوەرێکی بازرگانیش لەسەر شەست مەتر)!!
ئەمە یاسا شکێنییەکی ڕونە، هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ دژی دەنگی داوە، جگە لە سەرۆکی شارەوانی!! لەیلاخان نازانی ئەمە یاسا شکێنی یە!!
نازانم ئەندامانی ئەنجومەن بەردەوام دەبن لە هەڵوێستیان یان لە ژێر فشاردا پاشەکشە دەکەن!
خۆتان بە خاوەن پشکەکانتان وت؛ وەرن سکاڵا تۆماربکەن بۆ مافەکانتان! ئێستا وەڵامی ئەو خەڵکە هەژارە نادەنەوە! وەڵامیان بدەنەوە.
لە دۆسیەی قەرزو پارەی کارەبا… هتد بگەڕێ!
عەلی حەمە ساڵح