دواین هەواڵ

کورد فاکتەری سەرکەوتنی سیاسەتی ئەمریکایە بەرانبەر ئێران

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 2 هەفتە

 

دووبارە جەخت دەکەمەوە کە کلیلی سەرکەوتنی سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر ئێران، فاکتەری کوردییە. بەڵام ترەمپ، لەبەر بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی لەگەڵ ئەردۆگان، تاکوو ئێستا پشتی لەم فاکتەرە کردووە و بەکاری نەهێناوە.تاکوو ئێستا، ترەمپ 
زۆر بژاردەیی تاقی کردووەتەوە؛ لەوانە دانوستاندن، ڕێکەوتن، هێرشی بەرفراوان و هێرشی سنووردار. بەڵام نەیتوانیوە سەرکردایەتی ئێران ناچار بە سازش بکات. هۆکارەکە ئەوەیە کە ئێران هەست بە مەترسیی ڕاستەقینە  ناکات و پێی وایە سیستەمەکەی لە بەردەم ڕووخانداندا نییە.تاکوو کاتێک ئەمریکا ڕووخانی ڕژێم نەکاتە بنەماییەرەکی سیاسەتەکەی بەرانبەر ئێران، بەرپرسانی ئێران بەردەوام دەبن  لەسەر هەمان سیاسەتی ئێستا.

بۆیە، تاکە ڕێگا بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانی ئێستا هەیە و چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان لە گەڵ ئێران  ئەوەیە کە کار بکرێت بۆ ڕووخاندنی سیستەمەکە. ئەمەش تەنها ئەو کاتە دەکرێت کە ئەمریکا یان هێزی زەمینی خوی بەکاربهێنێت، یان پاڵپشتی هێزە کوردییەکان بکات وەک هێزی سەر زەوی. بەدەر لەم دوو هەڵبژاردەیە،  ئەمریکا و ئیسڕائیل و دەوڵەتانی ناوچەکە ئێستراحەت ناکەن لە دەست هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێران و هێزە پروکسییەکانی

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP