ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران جەختی کردووەتەوە کە تەنگەی هۆرموز ناکرێتەوە، تاکوو ئەمریکا ئەم داواکارییانە جێبەجێ نەکات:
1. بە هیچ جۆرە وشە و دەربڕینێک هەڕەشە لە ئێران نەکات و سووکایەتی بە رەمز و پێروزییەکانی نەکات.
2. بە شێوەیەکی هەمیشەیی کۆتایی بە جەنگ و هێرشەکان لەسەر ئێران و هاوپەیمانەکانی لە لوبنان، فەلەستین، یەمەن و عێراق بهێنێت.
3. گەمارۆی دەریایی هەڵبوەشێنێتەوە و هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی دەوروبەری ئێران بکێشێتەوە.
4. زیانەکانی ئەو دوو جەنگە هێرشکارانەی کە بەسەر ئێراندا سەپێنراون، قەرەبوو بکاتەوە.
5. سزاکان و گەمارۆ سەخت و نایاساییەکانی بەسەر گەلی ئێراندا هەڵبوەشێنێتەوە.
6. سامان و داراییەکانی گەلی ئێران کە بلۆک کراون و دەستبەسەر کراون، بەبێ هیچ مەرجێک ئازاد بکات.