له قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاردا كه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گوزه‌ر ده‌كات ؛ دوای زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ك له تێپه‌ڕینی كاره‌سات وسته‌مكاری گه‌وره به‌سه‌ر نهتهوهیهكهدا كه دوور له ویستی خۆی خاك و نیشتیمان و گه‌له‌كه‌ی دابه‌ش و به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌ش ولكێنرا ، جارێكی تر گۆڕانكاری و پێشهاتێكی نوێی و ده‌رفه‌ت و مه‌ترسی زۆر هاتووه‌ته پێشه‌وه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و سه‌ركردایه‌تیكردن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه و پارێزگاریكردن له ده‌سكه‌ته‌كانی ئێستا و سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵومه‌رجه‌كان رابه‌رایه‌تییه‌كی ژیر و خاوه‌ن ئه‌زموون زهروورهرتێكی مێژووییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی له زیان بپارێزێت و ڕێگه‌ش نه‌دات مێژووی رابردوو دووباره بێته‌وه له‌لایه‌كی دیكه له نێو چه‌قی ئه‌و نائاڕامی و ململانێی ناوچه‌كه‌دا هاوسه‌نگییه‌كان بپارێزێت ، له هه‌مانكاتیشدا بزانێت چۆن گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی بگه‌ێنێته كه‌ناڕی دڵنییایی به بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری مافه‌ره‌وا وئامانجه‌كانی بێت
له نێو ئه‌و ئاڵۆزی و ئاڵنگاری و گرژییانه‌دا ، پێشمه‌رگه، ڕابه‌ڕێكی مێژووی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كارێزمای وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی ئاماده‌یی هه‌یه ، خاوه‌ن دیرۆكێكی پڕ له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی،دیپلۆماسی،سیاسی،كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ، كهبووهتههێمای كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو گه‌لی كورد له ژێر یه‌ك ڕه‌شماڵدا و له قۆناغێكی گرنگ و چاره‌نووسسازدا ، ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی ، له‌م قۆناغه گرنگ و چاره‌نووسسازی مێژووی گه‌له‌كه‌مان ، هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و درێژه‌كراوه‌ی ڕێبازی بارزانی و قوتابخانه‌ی كوردایه‌تییه له دوێنی و ئه‌مرۆشدا ، به ئه‌زموون گرانبه‌های سیاسی له گۆڕه‌پانی خه‌بات وتێكۆشاندا ، هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یاندنی گه‌ل ونیشتیمانهكهیهتی به مافه‌ره‌واكانی و بونیانتانی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك قه‌ڵغانێك به‌رامبه‌ر به‌شه‌ڕ و ئاگری ململانێیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵی رابردووش سه‌لمێنه‌ره سه‌ركردایه‌تی بارزانی ، سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیرانه‌یه ، راگڕتنی هاوسه‌نگی و سیاسه‌تی نه‌گۆڕ و ئاشتییه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئاواتی له‌مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر باجی قورسیشی له‌و پێناوه‌دا به‌خشی بێت
سه‌رۆك بارزانی ، هه‌وڵه‌كانی له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی بێت یانیش هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیی له پێناو یه‌كڕێزی و ته‌بایی نێوماڵی كورد و داكۆكیكردن بووه وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی نیشتیمانی ،ئه‌ویش بۆ به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه نه‌ك حزب و جوگرافییایه‌كی دیاركراوه ؛ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وڵاتانی داگیركه‌ر له‌ناوچه‌كه‌ش دا هه‌میشه هه‌وڵی داوه به لۆژیك و دیپلۆماسی و ئاشتی مافه‌كانی گه‌لی كورد بچه‌سپێت و مسۆگه‌ر بێت ، له‌رووی دیپلۆماسی و سیاسیشه‌وه هه‌رده‌م كاری كردووه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌دا ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م مافه‌كانی كورد پارێزراو بێت و هه‌میشه كوردوكوردستان له شه‌ڕوپێكدادان دوور بخاته‌وه
به‌دڵنییایه‌وه ، پیاده‌كردنی ئه‌م جۆره سیاسه‌ت ودیپلۆماسی وهاوكێشهیه ، پێوستی به كه‌سایه‌تیی و رابه‌رایه‌تیی كارێزما و سه‌رۆكێكی دانا هه‌یه ، خاوه‌ن ئه‌زموونێكی باش بێت له ئیداره‌دانی كێشه و ئاڵنگارییه‌كان و توانایه‌كی به‌هێز هه‌بێت له‌كاتی كێشه‌كاندا ببێته كلیلی چاره‌سه‌ری و بڕیاری ورد و كاریگه‌ر بدات و له‌هه‌مانكاتیشدا نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی به‌ئاراسته‌ی ته‌بایی ببات ، بۆیه قۆناغی ئێستامان پێوستی به ته‌بایی و سه‌قامگیری و رۆحی یه‌كتر قبووڵكردن هه‌یه ،له پێناو به‌هێزكردنی پایه‌كانی حكوومڕانی و پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كان كه به‌رهه‌می ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مانه ، هه‌میشه سوودوه‌رگرتنه له‌و هه‌لومه‌رجه مێژوییه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌بوونی رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی هیوایه‌كی مه‌زن بۆ داهاتووی كوردوكوردستان
گه‌لی كورد به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، به‌و ئه‌زموونه سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه بووه‌ته ئومێدێكی زۆر له نێو گه‌لی كورد دا نه‌ك ته‌نیا له به‌شێكی ئه‌م نیشتیمانه به‌ڵكو له سه‌ر ئاستی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یی كورد و هه‌وڵه و تێكۆشانهبهردهوامهكانی ، بهدیدگاییهكی واقعینانه باوه‌ر بوون به دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و به‌دانایی و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و كه‌ناڕی دڵنییایی ده‌بات ، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، وه‌ك رابه‌ڕێكی مێژوویی باش شاره‌زایی ڕێگه سه‌خته‌كان و بڕینێتی ، سه‌رۆكێك به‌رگری له شكۆ و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كات و ئومێد وهیوای گه‌وره‌ی له نێو هه‌موو كوردێكدا دروستكردووه ، ڕابهڕێك به‌رپرسیاریه‌تی دوێنی و ئه‌م قۆناغه مێژووییه‌ی له پێناو شكۆمه‌ندی وسه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه ونیشتیمانه‌كه‌ی بۆ گه‌یاندن به قۆناغێكی پڕ سه‌روه‌ری هه‌ڵگرتووه بۆ گه‌یشتن به لووتكه