زمان پرد و دیاردەیەکى کۆمەڵایەتیی و ئامرازێکە بۆ بۆ ناساندن و بەرەو پێشبردنى پەیوەندى و لێکتێگەیشت لە نێوان گەل و نەتەوە جیاوازاەکان ، خاکى لەیەکتر جیاکردنەوەى نێوان گیانلەبەران بە گشتى زمانى قسەکردنە ، ئەگەر لە رابردوودا دەوڵەت هێمانى ناساندنى نەتەوە بووبێت ، ئەوا لە ئێستادا زمان بووەتە پێناسەى نەتەوە و گەلان
زمانى کوردخاوەن مێژووییەکى زۆر دێرینە کە بۆ 60هەزار ساڵ پێش ئێستا لەو ناوچەیەى کە ناوى کوردستان دەگەڕێتەوە ، شوێنکى ئاوەدان و دڵگیر و لانکەى حەوانەى مرۆڤەکان بووە و زمانى قسەکردنیشیان کوردى بوو ، هەر بۆیە ، ڕووناکى تیشکى ڕۆژى هەزاران ساڵەمان دەمانگەێنێتە ئەو کاتەى نەژادى ماد و لەرۆژئاواى ئاسیا و ئینجا دواتر لەوێ شارستانییەت و دەوڵەتدارییەکى پێشکەوتوویان بونیات ناوە
زۆرى ئەو زمانانەى کەخاوەن فەرهەنگ و پێگەن بەڵام لە چوار چێوە دەوڵەتیشدا ڕێکنەخراون، بەڵام زمانەکەشیان هیچ مەترسییەکى لەسەر نییە ، کۆى ئەو زمانانە لەسەر ئاستى جیهان زیاتر لە 7000 زمانە و بە 6000 زمانیش قسەى پێدەکرێت ,بەڵام زۆیان مەترسى لەناوچوونیان لەسەرە , ئەو نێو ئەو زمانانەدا زمانى کورد لە ڕیزەندى زمانە پارێزراوەکاندایە و و قسەى پێدەکرێت و یونسکۆ یان ڕێکخراوى کەلتوورى نەتەوەیەکگرتووەکان زمانى کوردی لەو شەش ئاستەى کە بۆ پاراستنى زمانى کوردى دایناوە لە ئاستى یەکەم دایە و بەیەک لە زمانە زیندووکەانى جیهان بە فەرمى ئاماژەى پێکراوە , زمانى کورد پێگەیەکى دیارى لە نێو زمانە زیندوو و چالاکەکانینى دوونیاهەیە و لەکۆى ئەو 100 تا 88 زمانى کە 80%ى خەڵکى جیهان پێى دەئاخڤن ، زمانى کوردى توانیوێتى لەڕێزبەندى نیوەى یەکەم ئەو زمانانەدا بێت وەک زمانێکى دیار لە نێو پێگەى زمانانناسى جیهاندا بناسرێت هەڵبەت ئەمە لەسەرئاستى جیهانى
لەسەر ئاستى کوردستانیش زمانى کورد لە دواى زمانى عەرەبیییە و بەفەرمى دانیپێنراوە و ، ئەمەش زەمینەیەکى لەبارى رەخساندووە تا گەلى کورد بتوانێت هەنگاو بەهەنگاو بەرەو دروستکردنى زمانێکى ستاندار بروات ، ئەگەر لەم قۆناغەشدا نەتوانرابێت , ئەوا دەتوانێت کار بۆ زمان و نووسێنێکى یەکگرتووە پەیرەو بکرێت و لەچوارچێوەى سیاسەت وناوچەگەرێتى بهێنرێتە دەروە و هەموو زاراوەکان بەشێوەیەکى زانستى یەکلایی بکرێتەوە بۆ بونیاتنانى زمانێکى ستاندارد ، چونکە زمانى کوردى زمانى نەتەوەیەکى زیاتر لە 50 ملیۆن کوردە و کاتى ئەوە هاتووە ، کار لەسەر بەهێزتر کردن و بەستاندارکردنى بکرێت
چونکە زمان پردێکى ستراتیژى و هەمیش گرنگە بۆ پەیوەندیکردن و هەمیش بۆ پێناسە و شوناسى نەتەوەیی مان ، ئامرازێکە بۆ زیاتر ناساندنى مێژوو و شوناس و کەلتوور و پێگەى مێژوو و جوگرافیایی کوردوکوردستان ، مێژووییەک کە دەیان ساڵە دوژمنان وداگیرکەرانى کوردستان هەموو جۆرە ئامراز و چەک و سیناریوویەکیان بەکارهێناو بۆ ئەوەى لە نێوان گەل و نەتەوەەکانى دیکە گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەنى خاوەن زمانى کوردو خاوەن مێژوو و خاک و نەتەوە بتوێنەوە و بەڵام خۆڕاگرى و کۆڵنەدانى ئەم گەلە ڕێگەى نەدا خەونەکانیان بێتەدى ، ئێمەش وەک کورد و هەموو گەل ونەتەوە رەسەنەکانى ناوچەکە و جیهان دەبێ شانازى بە زمان و کەلتوور و مێژووى خۆمان بکەین و بیپارێزین و بەرگرى لێبکەین ، بەتایبەتى کە دەریاى خوێن و هەزاران رۆڵەى ئەم نیشتیمان لەو پێناودا گیانى فیدا کردووە .