به‌دڵنییاییه‌وه سیمبوڵ و ڕابه‌ر هه‌ر له خۆیه‌وه و به بڕیارێك دروست نابێت ، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامێكی سروشتی وئاسایی ته‌مه‌نێك له خه‌بات وبه‌رخودان و قوربانیدان و ئه‌زموونی سیاسی ودیپلۆماسی و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تییه كه هه‌موو ئه‌مانه له نێو كه‌سایه‌تی كارێزمای سه‌رۆك بارزانی دا بوونی هه‌یه به‌ر دۆستانیش ، دوژمنانیش دانی پیاداناوه . بۆیه، بوونی ڕابه‌ر له قازانجی نه‌ته‌وه‌یه‌كه نه‌ك ته‌نیا حزب وكه‌سێك
به پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان بوونی سیمبوڵ و ڕابه‌ری متمانه‌پێكراو له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی بۆ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له جیهانی ئه‌مڕۆدا زه‌رووره‌تێكی مێژوویی و گرنگه به‌تایبه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌و مێژوو و ئه‌زموونه سیاسی و خه‌بات و دیپلۆماسی و پێشمه‌رگایه‌تییه‌ی كه هه‌یه‌تی وه‌ك پێناوسه و مێژووییه‌كی پڕ شانازی بووه‌ته ناسنامه و ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش ، بارزانی هێما و ڕابه‌رێكی كارێزمای گه‌لی كورده له قۆناغه جیاوازاه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له پێناو ئازادی،سه‌ربه‌خۆیی وڕزگاری هه‌موو ته‌مه‌نی فیدای دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی كردووه
له هه‌موو قۆناغه سه‌خت و هه‌ستیاره‌كاندا به بێ گوێدانه سنووره ده‌ستكرده‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كان و له هه‌ر شوێنك گه‌لی كورد پێوستی به پشتیوانی و هاوكاری بوو بێت بووه‌ته فریادڕه‌س ئه‌وه‌ش به‌ڵگه وكرده‌وه‌ش جێبه‌جێكراوه ، به‌تایبه‌ت ڕووداو و پێشهاته‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا و به‌تایبه‌تی له باكووری و رۆژئاوای كوردستان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و چه‌سپاندنی ماف و شوناسی گه‌لی كورد بووه ، به‌هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر رووداوه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و سووریا ، ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌ورووپایی ،توانی به كاریگه‌رییه سیاسی ودیپلۆماسییه‌كان ڕۆڵی گرنگی له گۆڕینی هاوكێشه مه‌ترسیداره‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و له به‌رژوه‌ندی گه‌لی كورد بینیی ، ئیتر ئه‌و هه‌وڵانه چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی بوو بێت یانیش ده‌ره‌وه
رووداو وپێشهاته‌كانی ئه‌م دواییانه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تادا له‌به‌رژوه‌ندی گه‌لی كورد نه‌بووه ، به‌ڵام ڕابه‌رایه‌تی ژیرانه‌ی بارزانی و سه‌نگ و پێگه‌ی خۆی وه‌ك سیمبوڵ و ره‌مزی باڵانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی خسته‌گه‌ڕ ، نه‌ك ته‌نها له چوارچێوه‌ی ووتار به‌ڵكو وه‌ك پارێزه‌ری و پشتیوانی گه‌له‌كه‌ی
هه‌موو ئه‌م جموجۆڵه سیاسی و دیپلۆماسییانه‌ی سه‌رۆك بارزانی ،توانی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا گۆڕانكاری گه‌وره و ئه‌رێنی له‌سه‌ر هاوكێشه‌كانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرسی كورد له رۆژئاوای كوردستان دروست بكات ،چونكه مێژوو گه‌واهیده‌ره له قۆناغێكی هه‌ستیارو مه‌ترسیداری ئێستا كه تێده‌رپه‌ڕێت ، ڕووداوه‌كان خێرا و ده‌گۆڕێن ،ده‌بێ كه‌سی به‌هێز وكاریگه‌ر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی كاریگه‌ر ببینێت ،لةو كاته‌دا ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ره‌مز و سیمبوڵی كورد بووه فریادره‌س
بينمان له‌و پێشهاته خیرا و هه‌ستیارانه‌دا كه ڕووبه‌ڕووی گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان بووه ، رابه‌رایه‌تی بارزانی به هێزوتوانای دیپلۆماسی و سه‌نگ و پێگه‌ی سیاسی خۆی نه‌ك هه‌ر ته‌نها هاوكێشه‌كانی ڕاستكرده‌وه و به‌ڵكو ڕێگری كرد له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا له‌ناوچه‌كه‌دا ،ئه‌و هه‌نگاوه ستراتیژییه‌ی سه‌رۆك بارزانی كردی ، ڕۆڵێكی مه‌زنی ئاشتیانه بوو له ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه و به‌گووتاره نه‌ته‌وه‌یی و هێزی نه‌رمی ڕێگه‌ی نه‌دا سته‌مكاری به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد بكرێت ، له‌هه‌مانكاتیشدا توانی هاوسه‌نگییه‌كان رابگرێت
هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رۆك بارزانی چ له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و چ له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ڕێگه‌ی نه‌دا خه‌بات و به‌رخودان و قوربانیدانی گه‌لی كورد سفر بكرێته‌وه ، به‌ڵكو به هه‌نگاوه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی هه‌ر له هه‌ولێره‌وه تا وڵاتانی ناوچه‌كه و میونشن و داڤۆس ڕێگری له هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه گڕت دژبه گه‌لی كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییدا
ئه‌و ڕۆڵه و هه‌نگاوه ستراتیژ وگرنگانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له پێشهاته‌كاندا ، ئاماژه‌ن به بایه‌خ و گرنگی بوونی سیمبوڵ و رابه‌ربه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو خوێندنه‌وه هه‌ڵه و بۆچوونانه‌بوون به‌رانبه‌ر به كه‌سایه‌تی كارێزمایی بارزانی و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دووییانه بۆ مێژوو هه‌موو ڕاستییه‌كانی سه‌لماند ،بوونی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سیمبوڵی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی به‌تایبه‌ت له قۆناغه هه‌ستیاره‌كاندا ودروستكردنی كاریگه‌ری چه‌نده گرنگه
ئه‌وه‌ی گرنگه بگووترێت ئه‌وه‌یه ،ڕابه‌ربوون ، نه پۆست و نه‌پایه و نه‌ئیمتیازه ،به‌ڵكو به‌رپرسیاریه‌تییه كه مێژوو و به پێی خه‌بات و تێكۆشان ، ته‌مه‌ن و ئه‌زموون و ژیری سیاسی ده‌یخاته ئه‌ستۆی سه‌ركرده مێژووییه‌كان ، سه‌رۆك بارزانی سیمبوڵی خه‌بات وتێكۆشانی پڕشانازی نه‌ته‌وه‌یه‌كه .