دواین هەواڵ

ناوەندێک بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی

‌د.سەردار عەزیز

11 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەوروبەری لە سەرەتای قۆناغێکی پڕ لە ئاڵۆزی و ناسەقامگیریی و گۆڕانکاریدان. لە کاتێکدا خەونی گەورە لە ئارادایە، لە هەمانکاتدا شسکتی گەورە بەڕێوەیە. 
ئەم دونیا نوێیە، کۆمەڵێک خەسڵەتی هەیە لەوانە:
گۆڕانی شوناسی هێزەکان. لە ڕابوردودا ئەمریکا و ئەوروپا و سۆڤیەت پاشان روسیا هێزی بڕیاردەربوون. بەڵام هەموو ئەم هێزانە یان تەواو لاوازبوون یان ناوچەکە چیدی بەشێک نیە لە ئەولەویەتیان.
لە کاتێکدا هێزە تەقلیدییەکان لاواز دەبن. هێزی نوێ دێت، وەک چین، هیند، ئیسرائیل و کەنداو و تورکیا.

لە گەڵ گۆڕانی هێزەکاندا، میتۆدەکانیش دەگۆڕێت. سەردەمانێک سیاسەتی کۆنتەینمێنت یان ئیحتیوا زاڵ بوو. پاشان گۆڕینی ڕژێم و دیموکراسییکردن لە پێناو بە ئەمریکاییکردن، ئێمە لە سەردەمی کۆتایی ئەم مۆدێلەداین، دەڕۆین بەرەو دوو مۆدێل، یەکەم، سەرکردە گۆڕین لە بڕی ڕژێم گۆڕین، دووەم، ڕیجنالیزم یان هەرێمایەتی.

هەریەک لەو هێزە هەرێمییانە کە هەڵدەکشین دەخوازن نیزامی خۆیان دروست بکەن، لە ئەنجامدا بەریەک دەکەون.
ئێستا سعودیە و ئیمارات، لە کێبڕکێدان. تورکیا و ئیسرائیل، وەک سەرەتای ئەم مۆدێلە.
ئێران لە مۆدێلە کۆنەکەیە.
بەڵام لە هەمانکاتدا هێزی تر دەهێنرین بۆ ناو ئەم ململانێیە، بۆ نمونە پاکستان. کە هانی هیند دەدات. بەڵام هاتنی هیند ئاڵۆزترە، کە خۆی لە کۆتایی ئابوری سامانی سروشتی وە دەبینێت و ڕۆشتن بۆ ئابوری مەعریفە.
هەموو ئەمانە کاریگەری هەیە لە سەر ناوچەکە و کورد و کوردستان لە هەموو ئاستێکدا.

دیارە ئەوەی جێگای دڵخۆشییە زانکۆکانی کوردستان لە ڕێگەی توێژینەوە قوڵەکانیانەوەوە لەم پرسانە بێ ئاگایان نەکردوین. 
بۆیە کوردستان پێویستی بە ناوەندێک تایبەتی ڕیجناڵیزمە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP