ئێستا بە زۆری ئەو پرسیارە دەكرێت ئایا ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو دەتوانێت نەخشەی سیاسی لە عێراق بگورێت. بێگومان نەخێر ھەڵبژاردنەكانی داھاتوو ھیچ گۆرانكارییەك ناكات لە نەخشەی سیاسی لە عێراقد. ھەموو ئەو ھێزانەی بەشدارن و چاوەری دەكرێت زۆرترین دەنگ بھێنن ، زۆبەیان ھێزی تەقلیدین و بە ھیچ شێوەیەك بێر لە گۆرانكاری ناكەن. لە ناو پێكھاتەی شیعەكاندا ھەمان ھێزە تەقلیدییەكان بوون و پێگەیان ھەیە چاوەی دەكرێت زۆرینەی دەنگەكان بھێنن. بەتایبەت كشانەوەی سەدر بووتە كارتی ھەرە بەھێز بۆ ئێران و ھاوپەیمانەكانی و بە ھێچ شێوەیەك ھەست بە مەترسی ناكەن كە ئەمجارە كورسیان لە دەست دەربچێت یان رەوتێكی پێچەوانە لە عێراق درووست ببێت و دژایەتییان بكات. بە ھەمان شێوە، لە ساحەی سیاسی ناوچە سوننە و كوردەكانیشدا چاوەری ناكرێت گۆرانكارییەكی مەزن رووبدات. بوویە دەبێت چاوەری پێكھێنانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەۆلەتی دوو بین. واتە ھەمان سیناریو كە لە سەردەمی پێكھینانی كابینەكەی سوودانی روویدا. بەلام تەنیا یەك خال لێرەدا گرنگە لەبەر چاو وەربگرین ئەویش ئەوەیە دیار نییە كی پوستی سەرۆكوەزیران وەردەگرێت. چونكە فاكتەر و حساباتی زۆر ھەن كە كاریگەرییان دەبێت لەسەر ئەوەی چ كەسێك ئەو پوستە وەردەگرێت . بەلام، بەدلناییەوە دەلێم ئەوەی بریار لە سەر پۆستی سەرۆكوەزێران دەدات ئێرانە و سەرۆكوەزێرانی داھاتووش ھاوپەیمانی ئێران دەبێت. چونكە لە ناو ھێزە شیعەكاندا ھیچ لیستێكی بەھێز نییە لە دەرەوەی سیاسەت و بەرنامەكانی ئێران كار بكات