مێژوو گه‌واهیده‌ره هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی پڕ له كێشه و ئاڵۆزی وه‌ك رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له نێو جه‌رگه‌ی داگیركه‌ران و دیكتاتۆرانی ناوچه‌كه ، 33 ساڵه خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی یاسایی ودهستوورییه كه به‌ده‌نگ و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كورد هاتووته به‌رهه‌م ، باوه‌ری ته‌واوی به بنه‌ماكانی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن و پێكه‌وه‌ژیان هه‌بووه و هه‌یه ، له هه‌موو قۆناغه‌كاندا وبه‌تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاڵاهه‌ڵگر و پێشه‌نگ بووه له پێناو به‌هێزكردنی دیموكراسی ، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیی و ئینجا پارێزگاكان و تا په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق ، هه‌میشه پاڵنه‌ر وهانده‌ری جه‌ماوه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێگه‌ی شه‌ڕی دیموكراسییه‌وه مافه‌ره‌واكانی بچه‌سپێنێت ، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌م خوله كه خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ، بۆ گه‌لی كورد تایبه‌تی زۆری هه‌یه له رووی سیاسی و به‌دیهێنانی مافه‌ده‌ستوورییه‌كانی به‌تایبه‌تی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور وه‌ك خاك و نه‌ته‌وه،ناكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداریان بین
رووداوه‌كانی 10 ساڵی رابردووی شه‌ڕی داعش و ئینجا 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 خه‌ڵكی ناوچه‌كه داگیركراوه‌كانی له كه‌ركووكه‌وه تا شه‌نگال ڕووبه‌ڕووی چه‌وساندنه‌وه وههڕهشهیهكی زۆر بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵیان كردۆته‌وه ، له هه‌مانكاتیشدا چه‌ندین جار خه‌ڵكی ئه‌و شارانه ڕووبه‌ڕووی كوشتن و ڕاگواستن بوونه‌ته‌وه ، له هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵی نه‌یارانی كورد بۆ ئه‌و راستییه بووه شوناسی كوردستانیبوونی ئه‌و شاره بشوێنن ، بۆیه له پێناو پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و شوناسی كوردستانیبوونی ئه‌و شاره به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن و متمانه‌به‌خشین به پارتی دیموكراتی كوردستان دڵنییاییه بۆ به‌رگریكردن له شوناسی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ناوچانه
ئێستا له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی وبه‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له‌وناوچه كوردستانییه داگیركراوانه ، زه‌رووره‌تێكی مێژووییه هه‌موو خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه به‌شدار له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان بده‌ن به‌و هێزولایه‌نه كه ڕێگه‌ی نه‌دا شوناس و ئاڵای كوردستان و ئیراده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بشكێت وخه‌ونی دوژمنان ونه‌یارانی كوردستان بێته‌دی ، رێگه‌ی نه‌دا خه‌ڵكی به‌هۆی سیاسه‌تی فاشیزمه‌كان ڕووبه‌ڕووی دهرهكردن و به عه‌ره‌بكردن ببنه‌وه و ماڵ وموڵكیان داگیر بكرێت ، زۆر گرنگه ئامانجی هه‌موو لایه‌نه‌كان له پێناو یه‌كده‌نگی و ته‌بایی بێت ، ئه‌گینا دوژمنانی كوردستان زیانی گه‌وره به‌ر كورد ده‌گه‌ێنن و ده‌نگی كوردیش به هه‌ده‌ر ده‌روات، پارتی هه‌رگیز به ڕۆحێكی حزبیانه وخۆپهرستانه هه‌ڵسووكه‌وتی له‌گه‌ڵ پرسه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه‌كان نه‌كردووه و بۆ پارتی به‌رژوه‌ندییه كانی نه‌ته‌وه و خاك له پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی تر ه‌وه بووه ، به‌تایبه‌ت پرسی كه‌ركووك تا شه‌نگال به‌یه‌كێك له پرسه هه‌ره ستراتیژییه‌كان بووه و له‌و پێناوشدا هه‌رده‌م سه‌نگه‌ری داكۆكیكردن و به‌رگریكردن له دۆزی كورد و خاك بووه
بۆیه، مێژوویی پڕشانازی و سه‌روه‌ری پارتی و كه‌ركووك ، ئاوێته‌ی یه‌كتر و ڕۆحێكن له یه‌ك جه‌سته‌دا و خه‌باتێكی بێ وچان و نهسپاوه له پێناو پاڕێزگاریكردن له شوناس و كوردستانبیوونی ئه‌و شاره ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه بارزانی نه‌مر به‌دڵی كوردستانی ناوبردوو و له پێناو پاراێزگاریكردنیشیدا شۆڕشێكی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زنی كرده قوربانی، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه شه‌ڕێكی دیموكراسی و خه‌باتێكی شارستاییه له پێناو داكركیكردن له مافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره و شوناسی كوردستانی كه‌ركووك